سزای ساڵێك و ٨ مانگ زیندانی كردن بۆ ڕۆژنامه‌وانێك بڕایه‌وه
دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك سزای ساڵێك و ٨ مانگ زیندانی كردنی بۆ ڕۆژنامه‌وان هه‌مزه گوندوز بڕیه‌وه.
دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك سزای ساڵێك و ٨ مانگ زیندانی كردنی بۆ ڕۆژنامه‌وان هه‌مزه گوندوز بڕیه‌وه.
په‌یامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA) له جۆله‌مێرگ هه‌مزه گوندوز به بیانووی ئه‌وه‌ی وێنه و هه‌واڵی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه، به تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخستن» دادگه‌یی كرا. دانیشتنی دادگه ئه‌مڕۆ له سێیه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی جۆله‌مێرگ به‌ڕێوه‌چوو.
گوندوز له دانیشتنه‌كه‌دا به‌رگری له خۆی كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بڵاوكراوه‌كانی له چێوه‌ی ئازادی بیروڕادا بووه و داوای كرد ئازاد بكرێت. دوای خۆپاراستنی گوندوز، ده‌سته‌ی دادگه بڕیاری خۆی ئاشكرا كرد و به تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخستن» سزای ساڵێك و ٨ مانگ زیندانی كردنی بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه بڕیه‌وه.
دادگه به‌و مه‌رجه‌ی تا ٥ ساڵ هه‌مان «تاوان» دووباره نه‌كاته‌وه، ڕۆژنامه‌وان هه‌مزه گوندوزی ئازاد كرد.
s.m