سزای ٦ ساڵ زیندانی كردن به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وان ئیدریس یڵماز-دا سه‌پێنرا
به‌هۆی سازكردنی هه‌واڵێك، دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی كردنی بۆ ڕۆژنامه‌وان ئیدریس یڵماز بڕیه‌وه.
به‌هۆی سازكردنی هه‌واڵێك، دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی كردنی بۆ ڕۆژنامه‌وان ئیدریس یڵماز بڕیه‌وه.
دووه‌مین دانیشتنی پێنجه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی شاری وان ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ڕۆژنامه‌وان ئیدریس یڵماز كه به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» بۆی كرابوویه‌وه، به‌ڕێوه‌چوو. یڵماز له به‌ندیخانه‌ی خارپێت-ه‌وه له ڕێی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگ (SEGBÎS) به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا كرد.
ڕۆژنامه‌وان ئیدریس یڵماز له چێوه‌ی به‌رگری له خۆكردندا هه‌مان قسه‌كانی یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگه‌ی دووباره كرده‌وه. هه‌روه‌ها پارێزه‌رانی ناوبراو جارێكی دیكه داوایان كرد گوێ له شایه‌تحاڵه‌كان بگیرێت و كاتی زیاتریان پێبدرێت. ده‌سته‌ی دادگه هه‌موو داواكارییه‌كانی ڕه‌تكرده‌وه و به بیانووی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی كردنی بۆ ڕۆژنامه‌وان ئیدریس یڵماز بڕیه‌وه.
s.m