له گوندی ئاكۆجاك-ی سه‌ر به شاری گه‌ڤه‌ر-ی پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ ٥ ڕۆژ به‌ر له ئێستا ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵان له‌ناكاو باری ته‌ندرووستیی تێكچوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. ئه‌و ژنه‌گه‌نجه له نه‌خۆشخانه ئاشكرای كرد كه سه‌رۆك جاش ئومێد یالچینتوونا ده‌ستدرێژیی زایه‌ندی كردووه‌ته‌سه‌ر. پاش ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی ژنه‌كه سكاڵایان تۆمار كرد، سه‌رۆك جاشه‌كه ده‌ستگیر كرا.
هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌ڵێت: «ده‌وڵه‌تم له‌پشته»
كه‌سوكاری ئه‌و ژنه‌گه‌نجه ڕایانگه‌یاند، «یالچنتوونا ده‌ستگیركراوه و گومانی ئه‌وه‌مان هه‌یه ئازاد بكرێت. ئه‌و سه‌رۆك جاشه هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌كات و ده‌ڵێت ده‌بێ سكاڵاكه‌تان بكشێننه‌وه. پێمان ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تم له‌پشته. به‌ڵام ئێمه ده‌ست له سكاڵاكه‌مان به‌رناده‌ین.»
ئومێد یالچنتوونا كه هاوسه‌رگیریشی كردووه، ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵانه و باوكیشی جاشه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ناوبراو هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و ژنه‌گه‌نجه كردووه كه ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌سه‌ری و پێی گوتووه: «ده‌بێ ببیه ژنی چواره‌مم».
s.m