ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «١٥ی كانوونی دووه‌م\٢٥ی به‌فرانبار له‌نێوان كاتژمێر ٢١-٢٢ كۆپته‌ره‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆمبارانی ناوچه‌كانی گردی شه‌هید دیره‌ن و ساتێ-یان كرد له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری سه‌ر به پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ. هه‌روه‌ها ١٦ی كانوونی دووه‌م\٢٦ی به‌فرانبار له‌نێوان كاتژمێر ١-٣ فڕۆكه و كۆپته‌ره‌جه‌نگییه‌كان جارێكی دیكه بۆمبارانی هه‌مان ئه‌و شوێنانه‌یان كرد.»
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه.
s.m