سوپای داگیرکەران گوندی ئوم خێر-ی تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی ئوم خیر-ی سەربە تل تەمریان تۆپباران کرد، فڕۆکە سیخوڕییەکانیش بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەسووڕێنەوە.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی ئوم خیر-ی سەربە تل تەمریان تۆپباران کرد، فڕۆکە سیخوڕییەکانیش بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەسووڕێنەوە.
ئەمڕۆ دوای ئەوەی دەورییەی هاوبەشی ڕوسی - تورکی لە نێوان گوندەکانی عالیا و لەیلان گەڕا و تێپەڕی، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی ئوم خیر سەربە تل تەمریان تۆپباران کرد.
لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانەدا، زیانێکی زۆر بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوت.
لە ئێستاشدا فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.
ز.ش