سینه‌ما سالم كرایه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ ئاسایشی سلێمانی سینه‌ما سالم-ی داخست، به‌هۆی كاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی ڕای گشتیی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه سینه‌ما سالم كرایه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ ئاسایشی سلێمانی سینه‌ما سالم-ی داخست، به‌هۆی كاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی ڕای گشتیی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه سینه‌ما سالم كرایه‌وه.
ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس و سینه‌ما سالم ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، پاش دانوستان له‌گه‌ڵ ئاسایشی سلێمانی، ئه‌مڕۆ سینه‌ما سالم كراوه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «له گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ ئاسایش جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە، کە نابێت هەرگیزاوهەرگیز سینەما دابخرێت و قەت بوێرییەک نەبێت بۆ قەدەغەکردنی فیلم، چونکە ئەوە کو‌لتوور و فیکر و ئەدەب و هونەری ئازادە دەتوانێت فەزای ئاسایشمان بۆ دروست بکات، نەک داخستن و قەدەغەکردن.»
سینه‌ما سالم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌و فیلمه‌ی كه ده‌رباره‌ی ساكینه جانسز بڕیاربوو نمایش بكرێت، ته‌نیا كاته‌كه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، ئه‌گه‌ر نا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نمایش بكرێت.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
سوپاسی زۆر بۆ هەموو ئەو هاوڕێیانەی لە دوێنێوە لە هەوڵی زۆردان بۆ ئەوەی فەزای قۆرخکراو و دۆخی ئاوارتە جێ نەگرێت و لە جێی خۆیان و بە ئاستی بەرپرسیارێتییان، لەگەڵ ستافی سینەما سالم لە هەوڵی بەردەوامدا بوون و جێیان نەهێشتین.
هاوڕێیان،
وەک چۆن لە ڕابردوودا بێ سڵەمینەوە بەرگریمان لە دەنگی ئازاد کردووە و هەمیشە کارمان بۆ سەربەستیی فەزای گشتی بووە، وەک چۆن لە یەکەمین کتێبەوە کە ناوەندی غەزەلنووس چاپ و بڵاوی کردووەتەوە بۆ دوایەمین فیلم کە سینەما سالم نمایشی کردووە، کارکردن بووە بۆ بونیادنانی دنیایەکی ئازاد و سەربەست و دوور لە هەر سانسۆرێک، دوێنێ و ئەمڕۆیش بە هەمان نەفەس و بوێرییەوە جەختمان لەسەر پرەنسیپە باڵاکانمان کردووەتەوە و بێگومان، دەیکەین و دەیکەینەوە.
لە دوێنێوە دژی ''داخستنی سینەما'' و ''قەدەغەکردنی فیلم'' دەنگمان هەڵبڕیوە، ئەمڕۆیش دوای داخستنی دەرگای سەرەکیی سینەما سالم و کافێ کتێبی غەزەلنووس، بە جەسووریەتێکی زۆرترەوە لەسەر ئەو دوو داواکارییەمان سوور بووین؛ تا لەسەر داوای خۆیان، لەگەڵ ئاسایشی گشتیی سلێمانی کەوتینە دانوستان.
بێگومان جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە، کە ''نابێت هەرگیزاوهەرگیز سینەما دابخرێت و قەت بوێرییەک نەبێت بۆ قەدەغەکردنی فیلم، چونکە ئەوە کو‌لتوور و فیکر و ئەدەب و هونەری ئازادە دەتوانێت فەزای ئاسایشمان بۆ دروست بکات، نەک داخستن و قەدەغەکردن''.
دیسانەوە بێگومان: ئەم ئیرادەیە سەرکەوت، ئێستا سینه‌ما سالم کراوەیە و شتێک بە ناوی ''داخستنی سینەما'' و ''قەدەغەکردنی فیلم'' لەگۆڕێ نییە؛ بە تایبەتتر بۆ فیلمی ٣ ڕۆژ لە ١٠ ساڵ: ئیتر ''قەدەغە'' نییە و تەنها کاتی نمایشەکەی دوا دەکەوێت.
بەرەو دنیایەکی کراوە و ئازاد و ئاسایی، دوور لە فەزای قۆرخکراو و دۆخی ئاوارتە!
s.m