سێ ژنە شۆڕشگێری کورد لە مەخمور بەبیرهێنرانەوە
سێ ژنە شۆڕشگێری کورد کە لە پاریس کۆمەڵکوژکران، لە حەوتەمین ساڵیادی شەهیدبوونیان لە کامپی پەنابەرانی مەخمور بەبیرهێنرانەوە.
سێ ژنە شۆڕشگێری کورد کە لە پاریس کۆمەڵکوژکران، لە حەوتەمین ساڵیادی شەهیدبوونیان لە کامپی پەنابەرانی مەخمور بەبیرهێنرانەوە.
ئەمڕۆ لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە مەراسیمێک یادی سێ ژنە تێکۆشەری کورد، ساکینە جانسز (سارا)، فیدان دۆغان (ڕۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (ڕۆناهی)، کە ٩ی مانگی ١ی ساڵی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆمەڵکوژکران و شەهیدبوون، کرایەوە.
لە مەراسیمەکەدا نوران سەزگین ئەندامی ئەنجومەنی عەشتار قسەیکرد و، وتی: لە ٩ی مانگی ١ی ساڵی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەلایەن میت و ئاکەپەی فاشیستەوە سێ ژنە تێکۆشەری کورد شەهید کران، شەهید سارا لە زیندانی ئامەد-دا لەدژی زۆڵم و فشارەکانی سەری دانەنواند، هەمیشە بە بەهێزی دەناسرا، ڕێبازی شەهید سارا وایکرد کە ژنانی کورد بەرخۆدان بکەن و تێکۆشانیان بۆ ئازادی بەرز بکەنەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە تا کۆتایی ڕێگەی بەردەوام دەکەن و بەرخۆدان دەکەن.
ز.ش