سەرۆکی بەرەی تورکمانی:بە هیچ شێوازێک ڕێگەنادەین کە دۆخی کەرکووک بگەڕێتەوە پێش ١٦ئۆکتۆبەر

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی دەلێت: ئەگەردارخورماکان لەسەرگەورەترین کەس دەرچێت ناهێڵین دۆخی کەرکوکـ بگەڕێتەوە پێش ۱٦ی ئۆکتۆبەر و ڕێگە بەگەڕانەوەی پیشمەرگە نادەین.

ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی سەر بەدەزگای سیخوری دەوڵەتی تورک (میت) لە لێدوانیکی بۆ چەند کەنالێکی حزبە تورکمانیەکان ووتی ": دارخورما لەسەر گەورەترین کەس دەرچێت ناهێڵین دۆخی کەرکوک بگەڕێتەوە پێش۱٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ۲۰۱۷بە واتایەکی دیکە رێگە نادەینەوە جارێکی دیکە پێشمەرگە و کورد دەسەڵاتی هەبێ لەم شارە. "

انقر هنا للحصول على المزيد من المعلومات من هنا.

هەروەها ئەرشەد ساڵحی داوای لوا

بەردەوام دەوڵەتی تورک و چەتاکانی لە شاری کەرکوک ووتاری لەم شێوەیە دەدەن و دەیانەوێت پێکەوەژیان تێکبدەن لە شارەکە و هاووڵاتییان نیگەران بکەن، ئەو ووتانەی ئەرشەد ساڵحی پیاوی دەزگای هەوڵگری تورکیا (میت) لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەنگی دایەوەو ناڕەزایەتى لێکەوتەوەو بووە هۆی نیگەرانیی هەووڵاتییانی شاری کەرکوک.

ک-ش