کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە شاری هەولێر بەردەوامەو لە پرۆسەی دانگدان بۆ ئەمینداری گشتی، سەلاحەددین بەهادین وەک ئەمینداری گشتی ئەو حزبە جارێکی دیکە هەڵبژێردرایەوە.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەمڕۆ له كۆنگره‌كه‌دا یه‌كگرتووی ئیسلامی وه‌ك حزبێكی سیاسی كوردستان، په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد و ئه‌مینداری گشتی حزب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان هه‌ڵده‌بژێردران.
هه‌ریه‌ك له سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین و ئه‌بوبه‌كر كاوانی خۆیان بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كاندید کردبوو، سه‌رئه‌نجام سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین بە ٥٤٦ دەنگی ئەندامانی کۆنگرە زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به ده‌ستهێناو بۆ جارێكی تر به ئه‌مینداری گشتی هه‌ڵبژارێردرایه‌وه.
کۆنگرەکەی یەکگرتووی ئیسلامی بە ئامادەبوونی ٩٠٠ ئەندام، لە شاری هەولێر دەستپێکرد و بریار وایە، سبەی کۆتا ڕۆژی کۆنگرە بێت.
ز.ش