'شارەوانییەکانمان لە دەست قەیومەکان ڕزگار دەکەین'

دانیشتوانی وان، ناڕەزایی خۆیان نیشان دا لەبەرانبەر دەستبەسەرداگرنی سێ شارەوانی شارە گەورەکانی هەدەپە و وتیان، سبەینێ هەڵبژاردن بکرێتەوە، دیسان شارەوانییەکانمان لەدەست قەیومەکان دەردەهێنینەوە.

دانیشتوانی وان کاردانەوەیان نیشان دا بەرانبەر سەپاندنی قەیومەکان و ڕایانگەیاند، لەدژی کودەتای سیاسین و پشتیوانی سەرۆک شارەوانییەکانیان دەکەین، هەتا شارەوانییەکانیان وەردەگرنەوە بەرخۆدان دەکەن.

'هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی خۆمانمان دەوێت'

ئەحمەد مەتە: ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە، ئیرادەی ملیۆنان کەسی زەوت کردووە و لە کوردستان کودەتای سیاسی ئەنجام دا. ڕژێم بانگەشەی ئەوە دەکات کە لەم وڵاتە یموکراسی و هەڵبژاردنی دیموکراسی هەیە. هەموو جیهان بینی کە لە تورکیا دیموکراسی نییە. ئەگەر تۆ ئیرادەی ئێمە زەوت دەکەی؟ بۆچی کۆمەڵگەی تورکیا دەخەڵەتێنی و سەندوق دادەنێی. ئێمە وەکو خەڵکی وان، هەتا کۆتایی لەدژی ئەو بێ یاساییەین و پشتیوانی هاوسەرۆکی شارەوانییەکانمان دەکەین. قەیوم دزییە، زوڵم و زۆردارییە، ئەوە هەرگیز قبوڵ ناکەین. هەتا دوا دڵۆپی خوێنمان لەسەر ڕێبازی حەقیقەت لەگەڵ حزبەکان بەرخۆدان دەکەین.

ئیرادەی ژنان پشتگوێ خراوە

عەتیە شەن: بە سەپاندنی قەیومەکان، ئیرادەی ژنان بە نەبوو هەژمار کراوە. بەهۆی ئەو بێڕێزییەی بەرانبەر ئیرادەی ئێمە کراوە، قەیومەکان ناناسین. یەکەمین کاری قەیومەکان هێرشکردنە بۆ سەر دەستکەوتەکانی ژنان. ئێمە دەنگی خۆمان بەخۆمان داوە. با قەیوم بڕۆن. دیسان قەرزەکانی وان زیاد دەبن. با بڕۆن و جارێکی دیکە نەیەنەوە. ئەوانمان ناوێت.

با گەل کاردانەوەی خۆی نیشان بدات

هاجەر کایا: وەکو خەڵکی وان، بڕیاری سەپاندنی قەیومەکان شەرمەزار دەکەین، ئەو هەستیارییەی کورد لەبەرانبەر زوڵم هەیەتی، گەلانی دیکەش هەیانە. گەلی کورد هیچکات جیاوازی لەنێوان نەتەوەکان نەکردووە، بۆ ئێمە مرۆڤ بێت بەسە، بۆیە قەیوم بچێت، گەل سەردەکەوێت.

گەل لە شەقامەکان بەرخۆدان دەکات

نەجمەدین کایا: وان دەنگی بۆ بەڕێوەبەریی قەیوم نەداوە، بۆ ئەوە دەنگی داوە کە هاوسەرۆکانی هەدەپە ببنە بەڕێوەبەری شارەوانی، هیچکات ئەو بریارە ناناسین و لەدژی ئەو قەیومانە لە شەقامەکان دەمێنینەوە و هەتا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین.

قەیوممان ناوێن

عومەر بۆر: دەوڵەت بە سەپاندنی قەیومەکان، یاسای خۆی پێشێل کرد. ئەمڕۆ بابەتەکە قەیوم نییە. بابەتەکە ئەوەیە ئیرادەی ملیۆنان کورد زەوت کراوە و کورد ناناسن. کەس نامانناسێت، ئێمەش نایانناسین. ئەمڕۆ حکومەت تەنگەتاو بووە و هێرشی سەر ئێمەی کورد دەکات. لەبەرانبەر ئەو هێرشە لە هەموو کۆڵانێک بەرخۆدان دەکەین و بەردەوام دەڵێین وان هی خۆمانە و هی خۆشمان دەمێنێتەوە. قەیووممان ناوێن، قەیوم کودەتایە و زەوتکردنی ئیرادەی گەلانە.

ئیرادەی ئێمەیان زەوت کرد

رۆستەم ئونڤەرتان: هەڵبژاردنمان کرد، دیسان شارەوانییەکانمان بردەوە. چەند مانگێک تێپەڕی دیسان قەیومیان بەسەردا سەپاندنین. کەس ئەوە قەبوڵ ناکات. ئەوەی دەیکەن ڕاست نییە، با خۆیان لە شوێنی ئێمە دانێن. ئەوە سوکایەتییە و ئێمە قەبوڵی ناکەین. ئەو کودەتایە تەنیا لەسەر گەلی کورد نەکراوە، لەسەر هەموو گەلانی تورکیا کراوە. ئەو زوڵمە قەبوڵ ناکەین و لەدژی ئەو بڕیارە بەرخۆدان دەکەین. لە هەر شوێنێک زوڵم هەبێت، تێکۆشانیش دەبێت.

قەیوم زوڵمە

وەهاب ئەحمەدئۆغڵوو: لە کاتی هەلبژاردندا، دایک و باوکە بەساڵاچوەکانمان، لەناو بەفرێکی ئەستوورەوە دەهاتن و دەنگیان دەدا. بە جەژنێکی گەورە شارەوانییەکانمان لەدەست قەیومەکان دەرهێنا. خۆیان لەبەر سەرکەوتنەکەمان نەگرت و دیسان قەیومیان سەپاند، ئەو زوڵمە و لە دەرەوەی یاسایە، ئەو دەوڵەتە خۆی یاساکانی خۆی ناناسێت.

دەگی خۆمانمان دەوێت

زەیدین داگهان: سبەینێش دەچینەوە هەڵبژاردن، دیسان دەنگ دەدەینەوە خۆمان، سەرکەوتن هی خۆمان دەبێت، دەنگمان بەخۆمان داوە، دەنگی خۆمانمان دەوێت.

مۆدێلی هاوسەرۆکایەتی هێڵی سوورە

ئەیلەم ئۆکلو: سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانییەکانی ئێمەدا، بریارێکی نایاساییە. ئێمە وەکو ژنانی وان، ئەو بڕیارە ناناسین. سەپاندنی قەیوم پێش هەموو شتێک هێرشکردنە بۆ سەر دەستکەوتەکانی ژنان. لە ساڵی ٢٠١٦شدا یەکەمین کاریان داخستنی دامەزراوەکانی ژنان بوو. هێرشکردنە سەر مۆدێلی هاوسەرۆکایەتی، هێڵی سوورمانە. لەبەرانبەر ئەوەدا، ئێمە وەکو ژنانی وان لە شەقامەکان دەمێنینەوە و خاوەنداری لەئیرادەی خۆمان دەکەین.

ک-ش