شەریک: کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک چارەسەرە

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، جەمال شەریک ڕایگەیاند، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ناوەندی قەیرانەکانە، دەتوانێت ببێتە ناوەندی چارەسەریی و ئەوەش تەنیا بە مۆدێلی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ئۆجالان مسۆگەر دەبێت.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمال شەریک، لەبارەی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قووڵ دەبێتەوە و چارەسەریی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک وەڵامی پرسیارەکانی ئێمەی دایەوە.

ناکۆکی نێوان هێزەکانی شارستانی دیموکراتیک و دەولتپەرستی چینایەتی

شەریک ئەوەی وەبیر هێنایەوە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوەتە ناوەندی شەڕی سێیەمی جیهان و وتی: "ئەوە ڕێکەوت نییە، پەیوەندی بە حەقیقەتی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە هەیە. کاتێک لەناو شارستانییەتەکاندا قەیران ڕوو دەدەن، ئەو کاتە لە دەوروبەر زیاتر ڕەنگ دەداتەوە تا لە ناوەند. نمونەی ئەو سەردەمە مێژووییەش هەن. ئەوەش نیشان دەدات کە شارستانی لەکوێ دروست دەبێت. لەو ناوچانەی کە قەیرانی لەو شێوەیە ڕوودەدەن جموجۆڵەکانی گەل بەرفراوان دەبن. ئەو ناوچەیەی زۆرترین ئەوەی لێ دەبینرێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئەوەش لە لایەکەوە پەیوەندی بە دۆخی هێزە گلوبالییەکانەوە گرێدراوە، لە لایەکیشەوە بە حەقیقەتی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستەوە پەیوەستە".

شەریک ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو ناکۆکییەی کە هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لەنێوان هێزەکانی شارستانی دیموکراتیک و دەولتپەرستی چینایەتییە و ڕایگەیاند، ناکۆکی لە کاتی دروستبوونی هێزەکان بەدواوە بەردەوامە.

شەریک باسی لەوەش کرد کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ودیموکراتیکدا ناکۆکی و شەڕ هەیە و بەرچاوترین دۆخیش لە کوردستان دەردەکەوێت. شەریک وتی: "ئەوە هەموویان کاریگەریی دەکەنە سەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. وادەکەن کە گەلانی هەرێمەکە لەدژی دەوڵەتان و هێزە جیهانییەکان کۆ ببنەوە و بگەنە ئاستێک".

"فکری کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک حەقیقەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە"

شەریک ڕایگەیاند، فکری کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک حەقیقەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و بەو شێوەیە بەردەوامی دا بە قسەکانی: "ئەوەی ئێمە تیشکی دەخەینە سەر تایبەتمەندی مۆزائیکی کەلتوورییە. پێکەوەبوونی زمان، کەلوتر و ئاین، کاریگەریان بەسەر یەکەوە هەیە. مرۆڤ دەتوانن ئەمە بڵێن؛ یەکبوونی شارستانیەتی دیموکراتیک/ مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بە ڕێکخستنبوون و هۆشیارییەوەیە. بنەماکانی کۆنفیدراڵی دروست ببێت، نەتەوەپەرستی و دەوڵەت نەتەوە ڕووبەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نابێتەوە. وێڕای ئەوەش دەوڵەت نەتەوە کۆنترۆڵ کراون و بەردەوام لەژێر سەرچاوە کێشەکان، لە هەمان کاتیشدا گۆڕاون بۆ ڕاستییەک".

بنەما پراکتیکییەکانی فکری کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک

شەریک باسی لەوەش کرد کە فکری کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لەسەر دوو بنەما دەکەوێتە پراکتیکەوە و وتی: "بنەمای یەکەم ڕێکخستنی هەر نەتەوەییەکە لەنێو خۆیدا؛ بنەمای دووەمیش هاوکاری نەتەوەکانە لە دەوڵەتە جیاوازەکاندا، لەناو سنووری ئەو نەتەوانەی پێکەوە دەژین. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوە بنەمایەکی خۆی هەیە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئەو بنەمایە لە چوارچێوەی سیاسیدا دەستنیشان بکرێت. نمونەی بەرچاوی ئەوانەش کوردانی ناو سنووری تورکیان کە هاوکاری کۆمەڵگەکانی دیکەی ناو تورکیا دەکەن، هاوکات هاوکاری کوردانی ڕۆژئاوا و باشوریش دەکەن. مرۆڤ دەتوانێت بەم شێوەیە باسی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک بکات".

"مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئاشکرا دیارە"

شەریک ئاماژای بەوەش کرد کە شارستانیەتی دیموکراتیک لەو جوگرافیایەدا لە ناو مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا خۆی دەنوێنێت و وتی: "حەقیقەتێکی لەو شێوەیە هەم لەگەأ دەوڵەت نەتەوە و هەم لەگەڵ زلهێزە جیهانییەکان سەرمایەداریی لە ناکۆکیدایە. دەوڵەت نەتەوە و زلهێزە جیهانییە سەرمایەدارەکان ئەو ژیانەی لە یاکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێکخراوە، وەکو مەترسی بۆ سەر خۆیان دەبینن، واتە دەبێت ئەوە بە شێوەیەکی ئاشکرا بوترێت. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ململانێی سەرەکی لەنێوان مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدایە. مۆدێرنیتەی دیموکراتیکش لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئاشکرا دیارە. لەبەر ئەوە ئیدارەی ناوەندی لە سوریا ناتوانێت هەبوونی ئەو سیستمەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبەرچاو نەگرێت، نەتەوەپەرستی عەرەبی دەخاتە ڕوو. دەوڵەت نەتەوەکانی دیکە، تورکیاش لەگەڵ ئەو کێشانەی کە هەن هەوڵ دەدەن لەدژی باکور و ۆژهەڵاتی سوریا ڕێک بکەون. دەوڵەتی تورکیا ئێستا بەشێکی گرنگی باکور ور ۆژهەڵاتی سوریای داگیر کردووە. دەوڵەتی سوریا دەڵێت 'من دەوڵەتم، سنوورم هەیە'. باشە، کەواتە بۆچی لەدژی دەوڵەتی تورک شەڕ ناکات؟ هەمان شت بۆ دەوڵەتەکانی دیکەش بۆ تورکیا هەر ڕاستە. وێڕای ناکۆکییەکانی نێوان عەرەبەکانیش هەموو دەوڵەتەکان لەدژی ئەو مۆدێلەن باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێکدەکەون. تێڕوانینی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و نیشانەی سیاسەییەکەی زلهێزەک جیهانییەکان دەترسێنێت. دەزانن سەرکەوتنەکەی دەبێتە کۆتایی سیستمەکەیان".

شەریک باسی لەوەش کر کە لەدژی هێرشەکانی دژی شۆرشی ڕۆژئاوا، بەرپرسیارییەکانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموویان هەیە و وتی: "بەهۆی ئەوەی ڕێکخستنبوونی کۆنفیدرالی دیموکراتیک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرا و بەرچاوە، هاوکات لە دوارۆژی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. گەلانی عێراق، تورکیا، ئێران، سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوی پێویستە شۆرشی کۆنفیدرالی دیموکراتیک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەکو دوارۆژی خۆیان ببیینن. ئەوەی لێرەدا بیکەن ئەوەیە کە لەدژی دەسەڵاتەکان وەکو باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەونە تێکۆشانێکی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک".

شەریک لە کۆتاییدا وتی، "لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردساندا ئێمە لەناو کاتێکی وەها داین کە تێکۆشانێکی بەهێز هەیە. ئەوەش نیشان دەدات کە ئێمە لە ئازادی نزیکین. لە ماوەی داهاتوودا دەبینە خاوەن تێکۆشانێکی وەها بەهێز کە بەهۆیەوە سەرکەوتن بەدەست بهێنین".

ف.ق