فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، فه‌رمانده سوونا كزلكایا (ئارمانج گۆشكار) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانداره‌تیی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ٣ی ته‌مووزی ٢٠١٨ شه‌هید بووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
ئه‌و تێكۆشانه‌ی كه بزووتنه‌وه و گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆژیای ئازادی-ی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی نوێ. یه‌كێك له گرینگ‌ترین خاڵه‌كانی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تیش گه‌شبوونی هێڵی ژنی ئازاد و به‌هێزبوونییه‌تی. تێكۆشانی ئازادیی ژنان له كوردستان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دروستكردووه و فرسه‌تی مێژوویی ئافراندووه.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له سایه‌ی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانی ئێمه به‌دیهاتووه كه باوه‌ڕییان به سه‌رفرازی هێناوه و ڕوویان له چیاكانی كوردستان كردووه. ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست له به‌رانبه‌ر ئه‌م شكسته‌ی خۆیدا هێرشی جیاجیا ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات خۆی له شكست ڕزگار بكات.
ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست له ساڵی ٢٠١٨‌دا له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا هێرشێكی ئه‌نجام داوه و له‌م هێرشه‌دا هه‌ڤاڵمان ئارمانج گۆشكار شه‌هید بووه. ئێمه به‌ڕێزه‌وه یادی هاوڕێ ئارمانج گۆشكار ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانداره‌تیی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار بوو.
هاوڕێ ئارمانج گۆشكار له كوردستان وه‌ك منداڵی خانه‌واده‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێز له‌دایكبووه، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه ڕێبه‌رایه‌تی و تێكۆشانی ناسیوه، له گه‌وره‌شاره‌كاندا له‌نێو گه‌نجاندا خه‌باتی كردووه. هاوڕێ ئارمانج دڵی تێر نه‌بووه به‌و خه‌باتانه و ڕووی له چیاكانی كوردستان كردووه و به گیانی ڕاپه‌ڕیوانه‌ی بووه‌ته خاوه‌نی مه‌شێكی شۆڕشگێڕی سه‌ركه‌وتوو.
سه‌ره‌تا كه هاتووه‌ته نێو تێكۆشان به په‌روه‌رده‌ی ڕێبه‌رایه‌تیدا تێپه‌ڕیوه و بووه‌ته یه‌كێك له‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌ركی پێسپاردووه. به ئاوێزانكردنی ئایدیۆلۆژی، ئه‌زموونی ڕێكخستنی، كه‌سایه‌تیی شه‌ڕڤانی و فه‌رمانده‌ی سه‌رفرازی له هه‌موو بواره‌كانی تێكۆشاندا به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بووه. هاوڕێ ئارمانج گۆشكار له چیاكانی كوردستان به بیر و باوه‌ڕییه‌كی گه‌وره تێكۆشانی گه‌ریلای به‌ڕێوه‌بردووه. له تێكۆشانی گه‌ریلایه‌تیدا كه له چیاكانی زاگرۆسه‌وه ده‌ستی پێكردبوو، به ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانداره‌تیی هه‌رێمی بۆتان و زاگرۆس به‌رده‌وام بووه.
«هاوڕێ ئارمانج یه‌كێكه له پێشه‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژن»
هاوڕێ ئارمانج له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌ریلا بووه، له هه‌مان كاتیش‌دا له ڕووی وێژه‌ییشه‌وه قووڵ بووه‌ته‌وه، له خه‌باتی ڕاگه‌یاندن و وه‌شانی بزووتنه‌وه‌كه‌ماندا به‌رپرسایه‌تیی گه‌وره‌ی جێبه‌جێ كردووه. له ئه‌ورووپا هه‌تا بۆتان له زۆر بواردا خه‌باتی كردووه. له كه‌سایه‌تیی خۆیدا؛ له ڕووی ئایدیۆلۆژییه‌وه قووڵبووه‌ته‌وه، له ژیانیدا ڕه‌نجی داوه، له تێكۆشانیشدا سه‌ركه‌وتوو بووه و بۆ هه‌موو هاوڕێكانی بووه‌ته نموونه. هاوڕێ ئارمانج یه‌كێكه له پێشه‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژن و له هه‌مان كاتدا یه‌كێكه له فه‌رمانده پێشه‌نگه‌كانی سوپای ژنانی ئازادی كوردستان.
به‌هۆی ئه‌و شه‌هاده‌ته‌وه، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كزلكایا و هه‌موو گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه له كه‌سایه‌تیی هاوڕێ ئارمانج گۆشكار-دا ئاڵای ئازادی به سه‌رفرازی بگه‌یه‌نین و خه‌یاڵی ژیانی ئازاد له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌دیبێنین.
ناسنامه‌ی شه‌هید:
ناسناو: ئارمانج گۆشكار
ناو و پاشناو: سوونا كزلكایا
شوێنی له‌دایكبوون: مووش
ناوی دایك و باوك: نازیفه - حوسێن
شوێن و ڕێكه‌وتی شه‌هیدبوون: هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا - ٣ی ته‌مووزی ٢٠١٨
دیمه‌ن
s.m