فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی بناری قه‌ندیل و حه‌فتانین-یان كرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی گوندی بۆكریسكان و دۆڵی به‌دران-ی بناری قه‌ندیل و هه‌رێمی حه‌فتانین-یان كرد.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی گوندی بۆكریسكان و دۆڵی به‌دران-ی بناری قه‌ندیل و هه‌رێمی حه‌فتانین-یان كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ئه‌مڕۆ بۆردومانی گوندی بۆكریسكان و دۆڵی به‌دران-یان كردووه له بناری قه‌ندیل. تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه بۆردومانه‌كه به‌رده‌وامه و ده‌رباره‌ی زیانه‌كان هیچ زانیارییه‌كان به‌ده‌ستنه‌خراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ٥ی كانوونی دووم\١٥ی به‌فرانبار فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌ی كه‌شان-ی سه‌ر به هه‌رێمی حه‌فتانین-یان كردووه له سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «ڕۆژی ٥ی كانوونی دووه‌م\١٥ی به‌فرانبار فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك كاتژمێر ٦ و ٧ ناوچه‌ی كه‌شان-ی سه‌ر به هه‌رێمی حه‌فتانین-یان له سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا بۆردومان كرد. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان كاتژمێر ١٦:٤٠ بۆردومانی ناوچه‌ی شه‌هید كه‌نداڵ-یان كردووه. له‌و بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانی ئێمه نه‌گه‌یشتووه.»
s.m