فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی هه‌رێمی ئاڤاشین-یان كرد

هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی هه‌رێمی ئاڤاشین-یان كردووه‌، به‌ڵام هیچ زیانێك به‌ هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه‌.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ڕۆژی ٢٥ی كانوونی یه‌كه‌م\٤ی به‌فرانبار كاتژمێر ١١ بۆردومانی ناوچه‌ی مه‌رڤانۆس-ی هه‌رێمی ئاڤاشین-یان كردووه‌ له‌ سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا.

هه‌په‌گه‌ ڕاشیگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ هیچ زیانێك به‌ هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه‌.

s.m