فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی گوندانیان كرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی گوندانیان كرد و به‌هۆیه‌وه ٢ هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون و زیانیش به ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشت.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی گوندانیان كرد و به‌هۆیه‌وه ٢ هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون و زیانیش به ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشت.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر، ٢٣ی كانوونی یه‌كه‌م\٢ی به‌فرانبار كاتژمێر ٢٠ ده‌وروبه‌ری چه‌می لۆلان-ی هه‌رێمی خواكورك و كاتژمێر ٢١یش ناوچه‌ی چیای ڕه‌ش-ی هه‌رێمی زاپ-یان له سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا بۆردومان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه زیان به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.»
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، «٢٢ی كانوونی یه‌كه‌م\١ی به‌فرانبار له‌نێوان كاتژمێر ٢١:٢٠ - ٢٢، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆردومانی گوندی سوره‌دێ و سینه‌مۆكان-ی بناری قه‌ندیلیان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه ٢ هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون و زیانیش به ماڵ، ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشت.»
s.m