فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی گوندێكی ئامێدی-یان كرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی گوندێكی سنووری قه‌زای ئامێدی-یان كرد له ده‌ڤه‌ری بادینان.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی گوندێكی سنووری قه‌زای ئامێدی-یان كرد له ده‌ڤه‌ری بادینان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌كانی سوپای تورك كاتژمێر ١٥:٥٠ به كاتی باشووری كوردستان، بۆردومانی گوندی گوهه‌رزێ و ده‌وروبه‌رییان كردووه له سنووری قه‌زای ئامێدی. تا ئێستا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه زیانه‌كانی ئه‌م بۆردومانه چی بوون. هاوكات له ناوچه‌كانی زاپ و كوره‌ژه‌رۆ فڕۆكه‌سیخووڕییه‌كان سوڕاونه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٢٨ی كانوونی یه‌كه‌م\٧ی به‌فرانبار گونده‌كانی لێتان، ده‌راو و كه‌وه‌رتێی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری برادۆستی باشووری كوردستان بۆردومان كران. به‌هۆی بۆردومانه‌كه زیانی زۆر به ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشت.
s.m