فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد

هەپەهە ڕایگەیاند ،فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ربۆردومانی ناوچەکانی گارێ، خواکورک و زاپ-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان کردووە.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) ده‌رباره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌. هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند: "ڕێكه‌وتی ١٠ی كانوونی دووه‌م/٢٠ی به‌فرانبار له‌ كاتژمێر ١١:٣٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك بۆردومانی ناوچەی مەیروکێ-ی گارێ-یان كرد، لەکاتژمێر ٢٠:٠٠ بۆ ٢٢:٠٠ ناوچەکانی کانی قڕێژی سەربە خواکوورک-ی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا بۆردومانکراوە."

لەبەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا لەڕێکەوتی ١١ی کانوونی دوویەم/٢١ی بەفرانبار لە کاتژمێری ١١:٣٠ خولەکدا دەورووبەری ئەشکەوتی بریندارانی ناوچەی زاپ و لە کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکدا دەورووبەری جەهرۆ و کەنیشکای ناوچەی کارکەرانی بۆردومانکردووە.

ک-ش