فڕۆکە جەنگییەکانى تورک قەڵاتوکا و مارادوو-یان بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورک گوندەکانى قەڵاتوکا و مارادوو-یان لە سنووری قەڵادزێ بۆردومانکرد.

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر گوندەکانى قەڵاتوکا و مارادوویان لە بناری قەندیلی سەر بە ناوچەى ژاراوەی شاری قەڵادزێ لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد.

زانیاریى روون لەبارەى زیانى بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر لەبەردەستدا نییە.

ر.م