فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ئامێدی-یان بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ناوچەى نێرەو و رێکان لە ئامێدیى سەر بە دهۆک لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد.

بەپێى زانیاریى سەرچاوە هەرێمییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپاى تورکی داگیرکەر و فڕۆکەکانى چاودێری لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەیانیى ئەمڕۆدا بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە. دواى ئەوە لە کاتژمێر ٠٤:١٠ دا ناوچەی نێروە و رێکان لە سنووری شاری ئامێدی لە پارێزگاى دهۆک لە باشوروی کوردستان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکەوە بۆردومان کرا.

لەبارەى زیانى بۆردومانەکەوە تاوەکو ئێستا زانیارییەکى روون لە بەردەستدا نییە.

ر.م