فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا زاپ و مەتینایان بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر ناوچەکانى زاپ و مەتینایان بۆردومانکرد. هەپەگە رایگەیاند، لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى هێرشی ئاسمانیى سوپاى تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە، فڕۆکە جەنگییەکانى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر رۆژی ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ / ٢٣ی سەرماوەز و لە کاتژمێر ١٥:٢٠ دا سنووری شکەفتی برینداران لە ناوچەى زاپ لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا بۆردومان کرد.

هەپەگە راشیگەیاندووە، رۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ / ٢٤ی سەرماوەز و لە  کاتژمێر ١١:٠٠ دا فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر شاخی هاککاری لە ناوچەى مەتینایان بۆردومانکرد.

هەپەگە ئەوەشى راگەیاندووە، لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە.

ر.م