فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتی تورک گوندەکانی برادۆست-یان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ ماوەى ٢ کاتژمێر سنووری ناوچەى سیدەکانیان بۆردومانکرد.

فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر شەوی شەممە لەسەر یەک شەممە لە کاتژمێر ١١:٣٠ەوە بۆ ماوەى ٢ کاتژمێر سنووری شارۆچکەی سیدەکانیان لە ھەرێمی برادۆست  بۆردومان کرد.

بۆردومانەکە چەندین گوند و ئاوایی گرتەوە. هەر یەک لە گوندەکانى کەوەرتێ، بێسنۆک و کەندەگەری بوونە ئامانجی ھێرش و بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپاى تورک بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

ر.م