فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا قەندیل وزاپ-یان بۆردومانکرد

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرناوچەکانی زاپ وقەندیل-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد. هەپەگە رایگەیاند، هیچ زیانێک بەرهێزەکانی ئێمە نەکوتووە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمەکانی قەندیل وزاپ-ی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:

" لەڕێکەوتی ١٩ی کانوونی دوویەم/٢٩ی بەفرانبار،لەنێوان کاتژمێرەکانی ١٨:٠٠بۆ ١٩:٠٠، فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرناوچەی قەلاتوکان وگردی شەهید شاڤاش-ی قەندیل، گوندی گوندی مەسلوکێ-ی خواکورک وگوندی ناوچەی ئەشکەوتی برینداران-ی زاپی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومانکرد.

لەوبۆردومانانەداهیچ زیانێک بەرگەریلاکانمان نەکەوتووە."

ک-ش