فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ناوچەی برادۆستیان بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەی برادۆستیان بۆردوومان کرد و ئاگرێکی زۆر لەناوچەکە کەوتووەتەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەی برادۆستیان بۆردوومان کرد و ئاگرێکی زۆر لەناوچەکە کەوتووەتەوە.
بە پێی هەواڵێکی رۆژنیۆز، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی ناوچەی برادۆست لە سنوری پارێزگای هەولێریان کردووە.
بەهۆی بۆردوومانەکەشەوە زیانی زۆر بەر موڵک و زەوی هاوڵاتیان کەوتووەو ئاگرێکی زۆر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.
بە پێی زانیارییەکان تا درەنگانێکی شەو، فڕۆکە جەنگییەکان زۆر بە نزمی بەسەر ئاسمانی ناوچەکە سووڕاونەتەوەو ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری بۆ هاوڵاتیانی سنورەکە درووست کردووە.
ز.ش