فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا گوندێکی قەندیل-یان بۆردومان کرد

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا دوێنێ شەو خانووی هاووڵاتییەکی مەدەنییان لەهەرێمی قەندیل کردە ئامانج . لەئەنجامی ئەوبۆردومانەدا ٢کەس برینداربوون و زیانێکی زۆرگەییشتە ماڵ وباخی هاووڵاتیان.

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەردوێنێ کاتژمێر ٢١:٣٠ گوندی سوورەدێ-یان بۆردومان کرد. لەوبۆردومانەدا کە خەلکی مەدەنی کراونەتە ئامانج زیانێکی زۆربەرماڵ وحاڵی هاووڵاتیان کەوتووە.

بەهۆی ئەوهێرشەوە ٢کەس بەناوەکانی حەمین مام کاک و ژنێکی ترلەوگوندە کە ناوەکەی نەزانراوە برینداربوون.

خەڵکی گوندەکە دوای ئەوهێرشە لەشوێنی ڕووداوەکەدا کۆبوونەوە وناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەربێدەنگی دەسەلاتی باشووری کوردستان نیشاندا.

حەمین مام کاک یەکێک لەبریندارەکان پرسیاری کرد ئایا من پەکەکەم؟ مام کاک وتی، " بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکیاوە من و خزمێکم برینداربووین وجامی ماڵەکانمان شکاوە. دەوڵەتی تورک دەیهەوێت ئێمە چاوترسێن بکات وگوندەکانمان چۆڵ بکات.بەڵام هیچکات ئەو پلانەی بۆناچێتەسەر.

یەکێکی دیکە لەدانیشتوانی گوندەکە بەناوی حەسەن محەمەد ناڕەزایەتی خۆی لەهەمبەرئەوهێرشانەی دەوڵەتی تورکیا نیشاندا و وتی، دەوڵەتی تورکیا ساڵانێکە کە قەندیل بۆردومان دەکات. دەوڵەتی تورکیا بەبۆردومانکردنی قەندیل هەوڵ دەدات کە گەل بترسێنێت. بەڵام تورکیا چی لە دەستی دێت بابیکات ئێمە لە واری خۆمان دەرناکەوین.

ک-ش