فڕۆکەی جەنگی بە نزمی بەسەر ئاسمانی مەخموردا دەسوڕێنەوە

فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان زۆر بەنزمی بەسەر ئاسمانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور دەسوڕێنەوە.

بە پێی هەواڵێکی رۆژنیۆز، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەردەوام فڕۆکەی جەنگی نەناسراو بەسەر ئاسمانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموردا سوڕانەوە، سەرلەبەیانیش بەشێوەیەکی نزم سوڕانەوە، سەرەڕای سوڕانەوەی فڕۆکەی جەنگی، فڕۆکەی کەشف"بێ فڕۆکەوان" بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

جێگای ئاماژەیە، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە ١٨ی٧ی ئەمساڵ کاتژمێر ١٢:١٠ خولەکی شەو کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودییان لە مەخمور بۆردوومان کرد و لە ئەنجامیشدا، ٢ هاوڵاتی کامپەکە برینداربوون.

ز.ش