فێستیڤاڵی ساڵانەی پەروەدەی قوتابخانەكان لە كەركوك بەڕێوەدەچێت

بە بەشداریی ٢٠ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەدەی عێراق فێستیڤاڵی ساڵانەی شانۆ بۆ تیپەكانی پەروەدە لە کەرکوک بەڕێوەدەچێت.

ئەحمەد کەرکوکی - کەرکوک

لە هۆڵی چالاكیی قوتابخانەكانی كەركوك، نۆیەمین فێستیڤاڵی شانۆیی ساڵانە دەستی بەكارەكانی كرد و بڕیارە چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە ماوەی ٩ ڕۆژ بخایەنێت، کە تێیدا ٢٠ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی عێراق بەشداری فیستیڤاڵەكەن.

نورەدین جەبار بەڕێوەبەری چالاكیی قوتابخانەكانی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند: "ئەم فێستیڤاڵە ماوەی نۆ ساڵە بەردەوامە و ئەمساڵیش بە خۆشحاڵییەوە فێستیڤاڵەكە لە كەركوك بەڕێوەدەچێت كە زۆربەی خوێندنگاكانی كەركوك و شارەكانی عێراق چالاكیی جۆراو جۆری تیایدا ئەنجام دەدەن و چەندین نمایشی شانۆیی پێشكەش دەكرێت."

هەروەها نورەدین جەبار راشیگەیاند: "ئەمساڵ ٠ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەدەی عێراق بەشدارن لە فێستیڤاڵەکەدا و وەزارەتی پەروەدەی عێراق ڕێكخەری چالاكیەكەیە".

ژ.ت