فەرماندەیی نەپەگە چالاکییەکەی چەلێ-ی لە گەل پیرۆزکرد

فەرماندەیی گشتیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە چالاکیەکەی گەریلاکانی کە لە ڕۆژی ١٩ی نیسان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا کە لە گردی کوردینەی ناوچەی زاپ ئەنجامدرابوو پیرۆزکرد.

فەرماندەیی گشتیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە لە بەیاننامەیەکدا چالاکیی گەریلاکانی کە لە ڕۆژی ١٩ی نیساندا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە گردی کوردینەی ناوچەی زاپ ئەنجامدرابوو لەگل وگەریلا پیرۆزکرد.

لە بەیاننامەکەی فەرماندایی نەپەگەداهاتووە:

" ئێمە ئەوچالاکییەی گەریلاکانمان لەدژی فاشیزم پیرۆزدەکەین کە لەکوچەو کۆڵانەکانداهێرش دەکەنە سەردایکەکانمان.ئەمە بووە وەڵامێک. ئێمە سڵاودەنێرین بۆهەموو فەرماندە و گەریلایانەی کە لەوچالاکییەدا دەوریان هەبووە.

لە چالاکییەکەدا هیچ زیانێک بەرگەریلاکان نەکەوتووە وگورزی سەخت لەدوژمن دراوە. ئەم چالاکییە ئەوە دەخاتەڕوو کە ئەوچالاکییە لەچوارچێوەی قۆناغی دامەزراندنی شێوازی نوێ تێکۆشان ئەنجامداروە. بەوهیوایەی کە هەموو چالاکییەکانی ترلە سەرئەم ڕێچکەیە بەردەوام بێت، ئێمە سڵاودەنێرین بۆ هەڤاڵانمان لە هەرێمەکە وهیوای سەرکەوتنیان بۆدەخوازین."

لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە دەربارەی چالاکییەکەی چەلێ هاتووە:

"لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید باگەروشەهید ڕوونیا، هێزەکانمان لە ١٩ و نیسان لەکاتژمێر٢١:٣٠ لەناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ هەڵیانکوتایەسەر سەنگەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرلەگردی شەهید باگەرلە تەپەی کوردینە.

١٢ سەربازکوژران، ١٠ بریندار و ٣ سەربازیش بێسەروشوێنن '

هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە هەڵیانکوتایەسەرسەنگەرەکانی دوژمن. گەریلا چوونەسەرسەنگەرەکانی دوژمن وجەنازەی سەربازەکان. چەند سەنگەری دوژمن ڕووخێندران. لەوچالاکییەدا ١٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران کە یەکێکیان فەرماندەی سەربازییە و ١٠ سەربازی تریش برینداربوون. لەکاتی چالاکییەکەدا بەدەیان سەربازی تورک هەڵهاتوون کە چارەنووسی ٣ سەرباز نادیارە.

ک-ش