ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) مووراد قه‌ره‌یلان له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی كه‌ناڵی «ستێرك» وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ڕۆژنامه‌وان ڕۆسیدا ماردین-ی دایه‌وه.
قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند، «تێكۆشانی ئازادیی كوردستان له قۆناغێكی گرینگدایه. ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه له‌م پڕۆسه مێژووییه‌دا ڕووده‌ده‌ن، بۆ گه‌لی كورد زۆر گرینگن، چونكه تێكۆشانی ئازادیی گه‌له‌كه‌مان ئێستا گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی گرینگ. دوژمنه‌كانمان له‌م ئاسته ده‌ترسن. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازادیی گه‌لی كورد به مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆیان ده‌بینن، هێرش ده‌كه‌ن.»
«هێرشه‌كان بێ وه‌ڵام نابن»
قه‌ره‌یلان سه‌رنجی خسته سه‌ر بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال و مه‌خموور، له به‌رانبه‌ر شه‌هیدبوونی ٧ هاوڵاتیی سیڤیل سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كانیان، گه‌لی كورد و دانیشتوانی شه‌نگال و مه‌خموور كرد.
«ئه‌م هێرشه ترسنۆك و نامه‌ردانه‌یه بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه، وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه. خوێنی خه‌ڵكی ئێمه به‌فیڕۆ ناچێت، تۆڵه‌یان ده‌كرێته‌وه. دوژمنی ئێمه به‌نامه‌ردی هێرشی برده سه‌ر گه‌لی سیڤیلی ئێمه له مه‌خموور و شه‌نگال، ئه‌مه‌شیان وه‌ك سه‌ركه‌وتن بۆ خۆیان پیشان دا... به ٢٠ فڕۆكه‌ی جه‌نگی ٧ هاوڵاتیی سیڤیلی ئێمه‌یان شه‌هید كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌ریق بنه‌وه گوتیان سه‌ركه‌وتوو بووین. ئه‌ردۆغان كوشتنی كوردان بۆ خۆی وه‌ك سه‌ركه‌وتن ده‌بینێت. چ سیڤیل، چ ژن و چ منداڵ، هه‌موویان ده‌كوژێت. دوژمنی به‌رانبه‌رمان دوژمنێكی وه‌هایه. به كوشتنی سیڤیله‌كان، به كوشتنی گه‌لی كوردی بێ تاوان ستایشی خۆی ده‌كات. ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ده‌یبینین، دوژمن به‌رده‌وام ده‌بێت له هێرشه نامه‌رده‌كانی. به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مان و شه‌ڕی ئێمه‌ش له دژی ئه‌وان، به‌رده‌وام ده‌بێت.»
«چاوی خۆیان له ئاست هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك داده‌خه‌ن»
قه‌ره‌یلان ده‌ستنیشانی كرد كه به‌ته‌نها ده‌وڵه‌تی تورك هێرشی نه‌كردووه‌ته سه‌ر مه‌خموور و شه‌نگال، ئه‌گه‌ر هاوكاری نه‌كرابوایه و ڕه‌زامه‌ندی هێرشه‌كه نه‌بوایه، زه‌حمه‌ت بوو كه ٢٠ فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرش بكه‌نه سه‌ر عێراق. هێرشه‌كه له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا كرا. دیاره هه‌ندێك لایه‌ن ئاسانكارییان بۆ ئه‌و هێرشانه كردووه.» قه‌ره‌یلان به‌بیری خسته‌وه كه هێزه‌كانی هه‌په‌گه له شه‌نگال نه‌ماون. گوتی، هێزی خۆپاراستنی شه‌نگال «یه‌به‌شه» هه‌یه كه له ڕۆڵه‌كانی ئێزدی پێكهاتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێرشیان كرده سه‌ر شه‌نگال.
«نه‌خشه‌ڕێی داعش و ئه‌ردۆغان یه‌كه»
موراد قه‌ره‌یلان باسی له‌وه كرد كه كه‌مپی مه‌خموور وارگه‌یه‌كی خه‌ڵكی سیڤیله و گوتی: «كاتێك مرۆڤ سه‌رنجی ئه‌و هێرشانه ده‌دات، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌رده‌كه‌وێت. داعش سه‌ره‌تا هێرشی كرده سه‌ر شه‌نگال، دواتر هێرشی كرده سه‌ر مه‌خموور، پاشان هێرشی كرده سه‌ر كه‌ركووك و ڕووی له كۆبانێ كرد. سه‌رنج بده‌ن؛ ئێستاش ئه‌ردۆغان هه‌مان شت ده‌كات. ئه‌و هێزه‌ی كه ساڵی ٢٠١٤ ڕووی داعشی له‌و هه‌رێمانه كرد، ڕژێمی ئه‌نقه‌ره‌ی فاشیست بوو. پیلان و نه‌خشه‌ڕێی داعش و ڕژێمی ئه‌نقه‌ره یه‌كه. ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی به ده‌ستی یه‌كێكیان بیكه‌ن، ئێستا هه‌وڵ ده‌ده‌ن له لایه‌ن ئه‌وه‌ی دیكه بیكه‌ن.»
«كۆنسێپتی ڕژێمی ئه‌نقه‌ره قڕكردنی كوردانه»
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه موراد قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژێمی توركیا له‌سه‌ر ڕۆژاڤا (باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا) كرد و گوتی: «هه‌م له ڕووی سیاسی، هه‌م له ڕووی سه‌ربازییه‌وه هێرش بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بۆ ڕژێمی ئه‌نقه‌ره‌ی فاشیست زۆر زه‌حمه‌ته. ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌كرێن، ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕه له دژی كوردان، ته‌نیا له دژی گه‌لی ڕۆژاڤا نییه. كۆنسێپتی گشتیی ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر و مێتینگه‌ر وه‌هایه. ٣ ساڵه ئێمه ئه‌وه ده‌ڵێین و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان و به‌تایبه‌تی كاربه‌ده‌ستانی باشووری كوردستان باسی ده‌كه‌ین. ده‌وڵه‌تی تورك ئیدی ده‌ربازی كۆنسێپتێكی نوێ بووه. ئاكه‌په-مه‌هه‌په-ئه‌رگه‌نه‌كۆن و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان ڕێككه‌وتنێكیان كرد و له چێوه‌ی ئه‌م كۆنسێپته‌دا جموجۆڵ ده‌كه‌ن. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كۆنسێپته‌ش ئه‌وه‌یه كه نه‌ك ته‌نیا له‌نێو سنووری توركیا، به‌ڵكوو له ده‌ره‌وه‌ی سنووریش هێرش بكرێته سه‌ر كوردان، داگیر و كۆنتڕۆڵیان بكه‌ن.»
«ئامانجی كۆنسێپته‌كه ڕێگرتنه له ستاتۆی كوردان»
موراد قه‌ره‌یلان له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به دیزاینێكی نوێ كۆتایی دێت و پێویسته گه‌لی كوردیش جێی خۆی له‌نێو ئه‌م دیزاینه‌دا بگرێت.
«ڕژێمی فاشیستی ئه‌نقه‌ره كه دوژمنی سوێندخواردووی كوردانه ده‌ڵێت، [له هه‌رێمه‌كه شه‌ڕ هه‌یه، دوای شه‌ڕ دیزاینێكی نوێ داده‌نرێت، ئێمه‌ش له شوێنی خۆمان دانانیشین و هێرش ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌ین كورد ده‌بنه خاوه‌نی ستاتۆ، كوردستان بونیاد ده‌نرێت و ئه‌مه‌ش به واتای پارچه‌بوونی توركیایه. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ كورد هه‌موو كۆنتڕۆڵ بكرێن. به سوودوه‌رگرتن له‌م دیزاینه پێویسته سنووری میساقی میللی به‌ده‌ستبێنین]. میساقی میللی چییه؟ هه‌رێمێكه له حه‌له‌ب تا شه‌نگال، مووسڵ و كه‌ركووك. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م كۆنسێپته ڕه‌فتار ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر و مێتینگه‌ر پێشتر ته‌نیا هێرشی ده‌كرده سه‌ر باكووری كوردستان و بۆمبارانی باشووری كوردستانی ده‌كرد، به‌ڵام سه‌رنج بده‌ن؛ كه‌وته نێو سووریا، خۆی گه‌یانده جه‌رابلووس، باب. عه‌زاز، عه‌فرین و ئێستاش ده‌یه‌وێت ڕوو له ته‌واوی ڕۆژاڤا بكات. ئه‌مه ته‌نیا له دژی ڕۆژاڤا نییه، به‌ڵكو له دژی هه‌موو كوردستانه. ئه‌م كۆنسێپته ته‌نیا ئامانجێكی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: نابێ كورد ببنه خاوه‌نی ستاتۆ.»
قه‌ره‌یلان هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئێستا ئه‌ردۆغان له توركیا سیسته‌می ده‌وڵه‌ت ده‌گۆڕێت بۆ سیسته‌مێكی ده‌سه‌ڵاتداری تاكه‌كه‌سی. گوتی: «ئه‌گه‌ر له ده‌ستی بێت نه‌ك ته‌نیا باكوور، هه‌روه‌ها باشوور، ڕۆژاڤا و ڕۆژهه‌ڵاتیش ده‌خاته سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه و سیسته‌مه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای نكۆڵی كردن له هه‌موو كوردان بونیاد ده‌نێت. هه‌ر بۆیه ته‌واوكردنی قڕكردنی كوردان وه‌ك بابه‌تێكی جدی بۆ خۆی ده‌بینێت. بێگومان ئه‌مه به‌و واتایه نایه‌ت كه هه‌موو شتێكی له‌ده‌ست دێت، چونكه ئێمه ئیدی نه‌ته‌وه‌یه‌كین، خاوه‌نی هێزین، خاوه‌نی ده‌رفه‌تین وپێگه‌مان له هه‌رێمه‌كه به‌هێزه. خۆی له‌خۆیدا ئه‌وان له‌مه ده‌ترسن بۆیه هێرش ده‌كه‌ن. كۆنسێپتێكی وه‌های ڕژێمی ئه‌نقه‌ره هه‌یه، به‌ڵام له‌و پێگه‌یه‌دا نییه كه بتوانێت هه‌موو شتێك بكات.»
«دوژمنه‌كانی ئێمه یه‌كده‌گرن، ئێمه بۆ یه‌كنه‌گرین»
موراد قه‌ره‌یلان سه‌رنجی خسته سه‌ر گرینگی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی و گوتی: «تا ئێستا زۆر شتمان له‌سه‌ر یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی گوتووه، زۆر جار سه‌رنجمان خستووه‌ته سه‌ر گرینگییه‌كه‌ی. هه‌زاران جاریش بێت ئێمه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه. با سه‌رنج بده‌ینه سه‌ر ده‌وڵه‌تانی مێتینگه‌ر كه كوردستانیان داگیر كردووه: هه‌موویان دوژمنی یه‌كترن، خوێنی یه‌كتر ده‌مژن، به‌ڵام كاتێك مه‌سه‌له ده‌بێته كورد و كوردستان داده‌نیشن و ڕێكده‌كه‌ون. ده‌وڵه‌تی سووریا و توركیا ٧ ساڵه له دژی یه‌كتر له شه‌ڕدان، ئێستا به‌یه‌كه‌وه چاوپێكه‌وتن ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر هه‌ندێك كۆنسێپت ڕێكده‌كه‌ون. به‌ڵام ئێمه وه‌ك كورد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌نێو یه‌ك كه‌شتیداین، بۆچی ناتوانین له ده‌وری پلاتفۆڕمێكی هاوبه‌ش كۆببینه‌وه؟ ئه‌مه بۆ ئێمه كێماسییه‌كی جدییه. ئه‌وه شه‌رمه بۆ ئێمه.»
قه‌ره‌یلان ده‌ستنیشانی كرد، «دوژمنانی ئێمه له دژی ئێمه یه‌كده‌گرن، ئایا ئێمه بۆ یه‌كنه‌گرین؟ هیچ پاساوێك بۆ ئه‌مه نییه، ده‌بێ كۆتایی به پاساو بێنین و چاره‌سه‌رییه‌ك بدۆزینه‌وه.»
«دره‌نگ نه‌بووه بۆ یه‌كێتی»
قه‌ره‌یلان هه‌نگاوی ساڵی ٢٠١٣ی بۆ یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیرخسته‌وه و گوتی: «سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ په‌ده‌كه گفتوگۆمان له‌سه‌ر كرد، پاشان له‌گه‌ڵ یه‌نه‌كه و دواتریش له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كانی دیكه. پڕۆسه‌یه‌كی مێژوویی سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆسه‌یه سه‌ركه‌وتوو بوایه، دۆخی ئێستا زۆر جیاواز ده‌بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كه‌مێك دره‌نگ كه‌وتبێت، هێشتا دره‌نگ نه‌بووه بۆ یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی.»
«عه‌فرین ئاوێنه‌ی ڕاستیی توركیایه»
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه باسی له‌وه كرد كه عه‌فرین ئاوێنه‌ی ڕاستیی ده‌وڵه‌تی توركه و گوتی: «ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت توركیا بناسێت، با سه‌یری عه‌فرین بكات، با ببینێت كه به ده‌ستی چه‌ته‌كان له‌وێ چی ده‌كرێت. له عه‌فرین پاكتاوی ئه‌تنیكی ده‌كرێت، به ڕاده‌یه‌ك كه له هیچ شوێنێكی دیكه‌ی دونیا نه‌كراوه. ئه‌نه‌كه‌سه له‌گه‌ڵ توركیا له په‌یوه‌ندیدایه، زۆر به‌رپرسی ئه‌نه‌كه‌سه ئێستا له توركیان، له هۆتێله‌كانی ئیسته‌نبووڵدان. ئه‌نه‌كه‌سه پێی وابوو كاتێك توركیا عه‌فرینی داگیر كرد، ده‌یكاته ده‌سه‌ڵاتدار یان هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون. به‌ڵام ئه‌مه پێكنه‌هات. چونكه ئه‌ردۆغان كاتێك ڕووی له عه‌فرین كرد، بۆ ته‌سفیه‌كردنی په‌یه‌ده نه‌چوو، به‌ڵكو بۆ ته‌سفیه‌كردنی هه‌موو كوردان چوو. نابێ مرۆڤ به‌دوای خه‌یاڵی پووچ بكه‌وێت، پێویسته مرۆڤ ڕاستبین بێت و به‌رانبه‌ری خۆی بناسێت. هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده پێشتر ده‌چوو بۆ توركیا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت چاوپێكه‌وتنی ده‌كرد. به‌ڵام ئامانجی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه‌یه كه عه‌فرین له ده‌ستی كوردان ده‌ربێنێت. ئه‌مه به‌ئاشكرا ده‌ركه‌وت. دوای كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین ده‌بێ ئیدی له ڕاستی تێبگه‌ن. به‌ڵام هێشتاش هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان له توركیا بگرن. یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی به‌م شێوه‌یه نابێت. پێویسته ئیدی له‌و ده‌ڤه‌رانه بچنه ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ دوژمن یه‌كنه‌گرن. ئه‌مه جگه له به‌هێزكردنی ده‌ستی توركیا، جگه له ڕه‌واكردنی سیاسه‌تی قڕكردن به كه‌ڵكی هیچ شتێك نایه‌ت. هه‌ر كه‌س ده‌توانێت سیاسه‌ت بكات و دیپلۆماسی بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به پاره‌ی دوژمن و به پشتبه‌ستن به دوژمن بكرێت، سیاسه‌ت نییه. ئێمه نامانه‌وێت قسه‌ی تووند بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه كۆیلایه‌تییه. چاوه‌ڕوانی ئێمه ئه‌وه‌یه له‌و دۆخه‌یان بێنه ده‌ره‌وه.»
«سیاسه‌ت و دیپلۆماسی ئه‌و كاته هێژایه كه به هێزی خۆیی بكرێت»
له درێژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیدا موراد قه‌ره‌یلان گوتی: «هه‌ندێك هه‌ڵده‌ستن و ده‌ڵێن، له دژی هێرشه‌كان كۆده‌بینه‌وه، سیاسه‌ت ده‌كه‌ین، دیپلۆماسی ده‌كه‌ین، ڕێگری له هێرشه‌كان ده‌كه‌ین. ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد ته‌نیا به سیاسه‌ت و دیپلۆماسی ناپارێزرێن. ده‌بێ تۆ خۆت بكه‌یه هێز، ببیه خاوه‌ن ئیراده. ئه‌و كاته سیاسه‌ت و دیپلۆماسی واتادار و هێژایه كه له‌سه‌ر بنه‌مای هێزی خۆت به‌ڕێوه‌ی ببه‌ی. ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه خۆیان به‌هێز و به‌ئیراده نه‌كردووه، ناتوانن بژین. چونكه كه‌سانێكی دیكه ئه‌و مافه به تۆ ناده‌ن. تۆ ببه خاوه‌ن ئیراده و هێز، كۆمه‌ڵگه‌ی خۆت ڕێكبخه، خۆڕاگر به و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه سیاسه‌ت بكه.»
«ده‌وڵه‌تی تورك هه‌رگیز به‌هێز نییه»
قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی تورك و به‌تایبه‌تی ئه‌ردۆغان شه‌ڕێكی سه‌ختی ده‌روونی به‌ڕێوه‌ده‌بات. گوتی: «پڕوپاگه‌نده‌ی وه‌ها ده‌كات كه خۆی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی زۆر گه‌وره و خاوه‌ن ته‌كنیكێكی گه‌وره پیشان ده‌دات. ده‌ڵێت، كامه ده‌ڤه‌ره‌ی بوێت ده‌توانێت به‌ده‌ستی بێنێت. هه‌وڵ ده‌دات خۆی فریو بدات. له ڕاستیدا وه‌ها نییه. ٤٠ ساڵه ئێمه له دژی ده‌وڵه‌تی تورك شه‌ڕ ده‌كه‌ین، ئێمه ده‌زانین هێزی ئه‌و چییه. گه‌لی ڕۆژاڤا خۆیان بینیان كه به‌رخۆدانی نسێبین چۆن بوو. ده‌وڵه‌تی تورك ٩ مانگ نه‌یتوانی بچێته نێو نسێبین. شرناخیش به‌م شێوه‌یه بوو. له جزیر كاتێك زانییان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌رخۆدێران ته‌واو بوو، ئینجا چوونه نێو ناوچه‌كه. له ناوچه‌ی سوور به پێشه‌نگایه‌تیی فه‌رمانده چیاگه‌ر ٦٠ هه‌ڤاڵ ١٠٥ ڕۆژ له به‌رانبه‌ر سوپای تورك وه‌ستانه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێكی به‌ئیراده پیشان بدرێت، ده‌وڵه‌تی تورك هه‌رگیز به‌هێز نییه.»
«به ڕۆحی گه‌لهات و ئارینه‌كان سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ره»
موراد قه‌ره‌یلان ده‌رباره‌ی بارودۆخی عه‌فرین و ته‌واوی ڕۆژاڤا گوتی: «عه‌فرین له ٣ لایه‌وه ئابڵوقه درا، شوێنێكی ته‌نگ بوو كه ده‌وڵه‌تی تورك سوودی لێ وه‌رگرت. به‌ڵام ئێستا له ڕۆژاڤا سنوورێكی ٥٠٠ مه‌تری هه‌یه. ده‌وڵه‌تی تورك له هه‌ر شوێنێكه‌وه بچێته ژووره‌وه، گه‌مارۆ ده‌درێت. به گوێره‌ی ئه‌زموونی سه‌ربازیی ٤٠ ساڵه ده‌توانین پێشنیاز بكه‌ین (بۆ لایه‌نی ڕۆژاڤا)؛ با به‌باشی ئاماده‌كارییه‌كانی خۆیان بكه‌ن. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژاڤا و فه‌رمانده‌كانیان لێدوانیان دان، گوتیان كه ئاماده‌ن. ئێمه‌ش باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه ئاماده‌ن. به گرتنه‌به‌ری شێوازێك له چوارچێوه‌ی تاكتیكێكی ڕاستدا ده‌توانن سه‌ربكه‌ون. له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی كورد و عه‌ره‌ب پێكه‌وه‌ن، ده‌رفه‌ت زۆرن. ڕای گشتی پشتگیری له ئه‌وان ده‌كات؛ به‌رخۆدانی یه‌په‌گه-یه‌په‌ژه له جیهاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان پایته‌ختی داعشیان له ڕه‌قا ڕووخاند. ئێستاش له هه‌جین دژی داعش تێكۆشانێكی به‌هێز ده‌كه‌ن. ڕای گشتیی جیهان و كورد هه‌موو پشتگیری له ئه‌وان ده‌كه‌ن. ئێمه هه‌تا كۆتایی پشتگیری‌یان ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر ڕۆحی به‌رخۆدانی كۆبانێ، ڕۆحی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی، ڕۆحی گه‌لهاته‌كان و ڕۆحی ئارین میركانه‌كان له‌نێو هێزه‌كانی قه‌سه‌ده، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌دا زاڵ بێت، سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ره.»
«پێویسته شه‌ڕ له چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكدا هه‌ڵنه‌سه‌نگێنرێت»
قه‌ره‌یلان گوتی: «پێویسته گرینگی به لایه‌نی سیاسی و دیپلۆماتیش بده‌ن. كاتێك شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد، پێویسته دیپلۆماسی و سیاسه‌تیش به‌باشی بكرێت. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی گرینگیش ڕۆڵی گه‌لی خۆجێییه. ته‌واوی گه‌لی عه‌فرین وه‌ڵاتپارێز بوو، به‌ڵام له‌نێو شه‌ڕدا ڕێكنه‌خران، هه‌موویان له شاری عه‌فریندا كۆبوونه‌وه. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه هه‌ڵه بوو. به‌ڵام ئێستا ده‌بێ هه‌موو كه‌س له گوندی خۆی بێت، هه‌موو كه‌س له شاری خۆی بێت. پێویسته گه‌ل له شوێنی خۆی بمێنێت و ببێته قه‌ڵغانی زیندوو. بۆ سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕڤانان پێویسته چی‌یان له‌ده‌ست دێت بیكه‌ن. شه‌ڕڤانیش پێویسته وه‌ڵامی ئه‌مه بده‌نه‌وه.»
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كرد و گوتی، ئه‌و هێرشانه‌ی له‌سه‌ر باكوور، ڕۆژاڤا و باشوورن په‌یوه‌ندیدارن به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی. گوتیشی، له‌م پڕۆسه ستراتیژ و گرینگه‌دا مانگرتنه‌كان له دژی گۆشه‌گیری چالاكیی واتادار و گرینگن. ناوبراو ئاماژه‌ی به به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن كرد كه ڕۆڵی پێشه‌نگ ده‌گێڕێت له به‌رخۆدانی زیندانه‌كان و بووه‌ته هۆی فره‌وانكردنی مانگرتنه‌كان. قه‌ره‌یلان له كه‌سایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ندا سڵاوی له به‌رخۆدانی هه‌موو مانگرتوان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
s.m