قەرەیلان: سەرکەوتنى هەدەپە کلیلی تێکشکاندنی فاشیزمە – بەشی دووەم و کۆتایى

موراد قەرەیلان رایگەیاند، ئەمڕۆ داگیرکەری تورکیا و رژێمى فاشیستى ئاکەپە و مەهەپە هەموو شتێکی خۆیان بەپێى دژایەتیکردنی تێکۆشانى ئازادیى گەلی کورد رێکخستووە. دەیانەوێت شەڕ قوڵ بکەنەوە و ئەوەش ناشارنەوە و لە بانگەشەکانی هەڵبژاردنیشدا بە ئاشکرای باسى دەکەن.

موردا قەرەیلانى ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى پەکەکە لەبارەى هەڵمەتى ١ى حوەزیران و هەڵبژاردنى ٢٤ى حوزەیران لە تورکیا و باکوورى کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆى دەنگى وڵات دا وەڵامى پرسیارەکانى دایەوە و لە لێکدانەوەکانیدا سەرنجى خستە زۆر بابەتى سەرنجڕاکێش.

لە ١٤هەمین ساڵیادى ١ی حوزەیراندا ئەو ئامانجانە چین، کە بزووتنەوەکەتان کردویەتییە ئەرک و پلانى خۆى؟

١٤هەمین ساڵیادى ١ى حوزەیران کۆتایى پێهات و ئێستا دەچینە ١٥هەمین ساڵی هەڵمەتى ١ى حوزەیرانەوە. لە ئێستاوە دیارە، کە ١٥هەمین ساڵی هەڵمەتى ١ى حوزەیران ساڵێکى ئاسایى بێت، بەڵام لە کوردستاندا وەک ساڵێکى ستراتیژی دەبێت. وەک دەزانرێت ئەوە ٣ ساڵە، داگیرکەریى تورکیا بە پێشەنگایەتیى ئاکەپە و مەهەپە و ئەرگەنەکۆن لە دژى بزووتنەوەى ئازادیى کوردستان بە عەقڵییەتێکى نوێی و فریودەرانە هێرشەکانیان دەستپێکردووە. لە ٢٣ى تەموزی ٢٠١٥دا ئەو هەڵوێستەى خۆیان بە فەرمى خستەڕوو. پێش ئەوە لە نەورۆزى ٢٠١٥دا ئەردۆغان قسەى کرد و کۆتایى بە پرۆسەکە هێنا. دواى ئەوەش لە مانگى نیساندا گۆشەگیریى سەر رێبەر ئاپۆى قورسترکرد. لە ناوەرۆکى ئەو عەقڵییەتە نوێیەدا دەیانویست چۆک دانەواندنیان دەست بکەوێت. خواستیان چۆکى سەرۆکایەتیمان، چۆکى گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان لە زەوی بدەن. خۆى ئەردۆغان لە تورکیا هێرشى دەکردە سەر هەرکەسێک و چۆکیان لە زەوی دەدان. وا دیار بوو کە کەس ناتوانێت لە بەرامبەر ئەردۆغاندا راوەستێت. ئەویش دەیخواست هەمان شت بەرامبەر بە پەکەکە پێش بخات.

هێرش دەکەنە سەر هەموو دەستکەوتە جۆراوجۆرەکانى گەلی کورد

بۆ خۆیان عەقڵییەتێکیان دروستکرد، لەو عەقڵییەتەدا گرنگترین خاڵ ئەوەیە، کە نەک تەنها لە ناوخۆ دوژمنایەتیى کورد بکەن، بەڵکو شەڕ لە دژى کورد ببەنە سنوورەکانى دەرەوەى تورکیا و شەڕی لەگەڵ بکەن. بە تایبەتیش تەنها لە دژى پەکەکە نا، بەڵکو لە دژى هەموو دەستکەوتەکانى گەلی کورد لە دەرەوەى سنوورەکانى تورکیا شەڕ دەکەن، چونکە بەپێى ئەو عەقڵییەتە پێیانوایە تاوەکو دەستکەوتى کورد لە دەرەوەى سنوورەکانى تورکیا بوونیان هەبێت، ئەوە گەلی باکوور ئیلهامی لێوەردەگرێت و دەست لە دۆزەکەیان هەڵناگرن. بۆ ئەوەش بە مسۆگەرییەوە نایانەوێت لە رۆژئاوا پێگەیەک بۆ گەلی کورد هەبێت. بۆ ئەوەش دەیانەوێت لە داهاتوودا بەشێوازێکی توند، کە دڵنیایان بکاتەوە، باکوورى سوریا لەناو ببەن. ئەوە پلانى سەرەکییانە. بۆ ئەوەش ویستان سەرەتا بچنە سەر رێبەر ئاپۆ، سیاسەتى کورد و بەشێوازێکى دڕەندانەش بچنە سەر گەلی کورد. وەک دەزانرێت شارە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەوانەدا خۆڕاگریى کرد، ئەوان چوونە سەر شارەکان و هەموویان لەگەڵ زەوى تەخت کرد. وتیان "با سەر بەسەر ملەوە نەمێنێت، با بەرد بەسەر بەردەوە نەمێنێت" بەو شێوەیە هێرشیان کردە سەر شارەکانی کورد و هەموو ئەو کەسانەى کە خۆڕاگرییان دەکرد. بۆ نمونە، هەندێک ئەکادیمی رایانگەیاند، ئاشتییان دەوێت، بەڵام هێرشیشیان کردە سەر ئەوان و هەموویانیان لەسەر کارەکانیان دوورخستنەوە و خستنیانە زیندان. لە تورکیا چوونە سەر بزووتنەوەى چەپ، سۆسیالیست، دیموکراتیک، ئاشتیخواز و کورد. بەو شێوەیە هێرشێکى گشتییان خستەڕێ.

ئەو هێرشانە ماوەى ٣ ساڵە بەردەوامن. لە ئەنجامدا ئاکەپە و مەهەپە سەرنەکەوتن، چونکە ئەگەر سەرکەوتوبونایە ئێستا پەنایان نەدەبردە بەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنى پێشوەختە. ئەوەیان بینى کە لە ڕووی ئابووری و سەربازییەوە بەرەو تێکشکان دەڕۆن و بۆ ئەوەى تێکشکانەکەیان زۆر دیار نەبێت، بەشێوەى پێشوەختە بەرەوە هەڵبژاردن رۆیشتن. لەبەر ئەوەى ئەنجامیان بە دەستنەهێنا ئەو کارەیان کرد و بەرەو هەڵبژاردن رۆیشتن. نەیانتوانى، چۆکى سەرۆکایەتى لە زەوى بدەن، نەیانتوانى سیاسەتى کورد تەسلیمى خۆیان بکەن. هاوسەرۆکانى سیاسەتى کورد لە زنیداندان، بەڵام جارێکیتر خۆیان کرد بە پاڵێوراو و هەموو سیاسەتمەدارانى کورد لەسەر بڕیارەکانى خۆیانن. بە ناوى قەیوم دەستیان گرت بەسەر هەموو شارەوانییەکانى کوردستاندا، بەڵام نەیانتوانی گەلی کورد و سیاسەتى تورکیاى دیموکراتیکى تەسلیمى خۆیان بکەن.

سیستمى گەریلا لە هەموو ئەیالەتەکانی کوردستان دامەزراوە و لە کاردایە

لەو سێ ساڵەشەدا نەیانتوانى سیستمى گەریلا تێکبشکێنن. ئێستا سیستمى گەریلا لە هەموو ئەیالەتەکانى کوردستان ئامادە و لە کاردایە. بەڕاستى گەریلا لەو سێ ساڵەدا بەرخۆدانێکى گەورەى ئەنجامدا. گەریلا لە دژى تەکنەلۆژیاى سەربازیى دوژمن چەندین تاکتیک و شێوازى بەڕگری و شەڕی پێشخست. سوپاى تورکیا لە ئێستادا ناتوانێت لە دژى ئێمە شەڕی وشکانى ئەنجام بدات، لە دژى ئێمە تەنها شەڕی هەوایى بەڕێوە دەبات. شەڕی هەوایش تێچوویەکى گەورەى دەوێت، بۆ ئەوەشە ئابووریى دەوڵەتى تورکیا لە ئێستادا بەرەو داڕمان چووە. لەمەشدا خاڵى گرنگ ئەوەیە، بۆ ئەوەى زیان لە گەریلا بدەن و سیستمى گەریلا لە باکوور تێکبشکێنن هەموو تەکنەلۆژیاى سەربازیى پێشکەوتوى ئەم سەردەمەیان بەکارهێنا. بەسەر ناوچەکانى پاراستنى مەدیادا هەزاران سۆرت و فڕین و سوڕانەوەى فڕۆکەیان ئەنجامدا بۆ ئەوەى زیان بە گەریلا بگەیەنن. لەو سێ ساڵەدا بەرامبەر بە گەریلا هێرشى زۆر قورس و دژواریان ئەنجامدا، بەڵام بە ڕاستى ئەنجامیان دەست نەکەوت. راستە شەهیدمان هەیە، چەندین بەرخۆدانى ئەفسانەیى روویاندا، بەڵام دوژمن بە ئامانجەکەى نەگەیشت.

لەو بوارەدا دوژمن نەیتوانى سیستمى گەریلا لە هیچ شوێنێک لە ناو ببات. ئەمڕۆ و لە ساڵی ٢٠١٨ یان لە ١٥هەمین ساڵیادى هەڵمەتى ١ى حوزەیراندا، گەریلاى ئازادیى کوردستان لە هەموو کاتێکى تر زیاتر بەهێزترن. بۆ نمونە، ئاستى ئەو چالاکییانەى گەریلا لە چەند مانگی رابردوودا ئەنجامیدا بە بەراورد بە ساڵانى رابردوودا زۆرتر و بەهێزتر بوون. بەپێى ئەو چەند مانگەى بەهار و کاتێک مرۆڤ سەیری چالاکى و جموجوڵ و ئەو چالاکییانەى گەریلا دەکات، کە ئەنجامیداوە، ئەوا دەتوانین بڵێین، گەریلا بە بەراورد بە ساڵانى رابردوو، بەهێزترە.

ئەو راستییە چی نیشان دەدات؟

ئەو هەموو هێرشەى دوژمن بە پشتبەستن بە تەکنەلۆژیاى سەربازى ئەنجامدرا، بەڵام ئەنجامیان بە دەستنەهێنا. بۆ ئەوەش ئێمە دەڵێین، ئەمساڵ لە نێوان ئێمە و داگیرکەرى تورکیادا دەبێتە ساڵی لوتکە، چونکە گۆڕەپانى شەڕ بەرفراوانتر بووە. تەنها نەک گەریلا، بەڵکو گەلی کورد لە بەرامبەر داگیرکەریى دەوڵەتى تورکیا لە سێ بەشی کوردستان، واتە رۆژئاوا، باشوور و باکوور تێکۆشان بەڕێوەدەبات. ئێمەش دەڵێین، بەپێى بارودۆخى ئەمڕۆ و ئەو دەرفەت و توانایى لە دەست بزووتنەوەى ئازادیى کوردستاندایە، ئەوا دەستدرێژییەکانى داگیرکەریى تورکیا تێکدەشکێنێت و شۆڕشى ئازادیى کوردستان سەردەخات. بۆیە ١٥هەمین ساڵیادى ١ى حوزەیران ساڵێکى ئاوارتە و گرنگە. من دەڵێم هەموو شتێک لەمساڵدا روون دەبێتەوە و ئەوەشى لەمساڵدا روو دەدات، ئەوا رووداوەکانى چەند ساڵی داهاتووش روون دەکاتەوە و پێشکەوتنى گەورەترن بەدەست دەهێنێت.

ئێستا لە بابەتى رۆژدا، هەڵبژاردنى ٢٤ى حوزەیران لە گۆڕێیە. لەم قۆناغەدا دەبێت گەلی کورد تواناکانى کۆمەڵگا وەک ژنان و گەنجان لەسەر چ بنەمایەک و چ هەڵوێستێک بەرەو پێش ببات؟

پێش هەموو شتێک ئێمە حیزبى هەڵبژاردن نیین. ئێمە حیزبى گەل و تێکۆشانین. ئێمە دەمانەوێت بە هێزى گەل و تێکۆشانى گەریلا و بەرخۆدانى جەماوەریى گەلان بەرەو بەدەستهێنانى ئەنجام بڕۆین. شۆڕش بەو شێوەیە پێشدەکەوێت. ئەگەر مرۆڤ بە شتەکانى دەرەوە زۆر ئومێدەوار بێت و ئەو ئومێدەواربوونەش زۆر گەورە بکات، ئەوە کارێکى راست ناکات. بەڵام ئەمڕۆ تێکۆشانى ئازادیى کوردستان زۆر بەرفراوان بووە. لە چەندین ئاست و گۆڕەپاندا تێکۆشان لە گۆڕێییە. یەکێک لەو گۆڕەپانانەش گۆڕەپانى سیاسی و تێکۆشانى کۆمەڵایەتى و یاساییە. بۆ ئەو گۆڕەپانەش هەڵبژاردن گرنگە. وا دیارە کە رژێمى ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەى شەڕ زیاتر لە دژى گەلی کورد قوڵتر بکەنەوە و ئەنجامێک بۆ خۆیان دەست بخەن، ئەو هەڵبژاردنە پێشوەختەییە، یان هەڵبژاردنى دەستبەسەرکراوەیان هێنایە پێشەوە.

کوشتنى کورد دەکەنە پڕوپاگەندەى هەڵبژاردن

ئەمڕۆ داگیرکەریى تورکیا، رژێمى فاشیستى ئاکەپە و مەهەپە هەموو شتێکى خۆیان بەپێى ئەوە رێکخستووە، کە دژایەتیى تێکۆشانى ئازادیى گەلی کورد بکەن. ئەوان دەیانەوێت شەڕ قوڵتر بکەنەوە. ئەوەش ناشارنەوە و لە پڕوپاگەندەى هەڵبژاردندا بە ئاشکرا باسى دەکەن. لەو خەڵکانەدا کە هەستى نەتەوەپەرستی هەیە، رۆحی فاشیزمیان تیادا دەگەشێننەوە و پێشى دەخەن. پڕوپاگەندە بۆ ئەوەش دەکەەن. دەیانەوێت لەو رێگەیەوە دەنگ بە دەست بهێنن و بەوشێوەیە دەسەڵاتداریى قێزەونى خۆیان دابمەزرێنن. ئەوەش بە ئاشکرا دەڵێن. ئێستا ئەو عەقڵییەتە لە  تورکیادا تووشى قەیران بووە. ئەگەر گەریلاى ئازادیى کوردستان هەموو بزووتنەوەى ئازادیى کوردستان ئەو بەرخۆدانە مێژووییەى لە دژى فاشیزمى ئاکەپە و مەهەپە پێشنەخستایە، ئەگەر لە جزیر، سوور، نسێبین، شرنەخ، هەزەخ، گەڤەر و لە شارەکانى تر بەرخۆدانیان نەکردایە و گەریلا ئەو بەرخۆدانەى پێشنەخستایە و بە تایبەتى ئەگەر هەڵوێستى رێبەر ئاپۆ بەو شێوازە بەردەوام نەبوایە و گەلەکەمان لە عەفرین بەرخۆدانى مێژوویى سەردەمی پێشنەخستایە، بەرخۆدانى گەلی کورد و هێزە دیموکراتیکخوازەکانى تورکیا لە گۆڕێ نەبوایە، ئەوا ئەمڕۆ ئۆپۆزسیۆن هیچ قسەیەکى لە دژى ئەو رژێمە فاشیستە بۆ وتن نەدەبوو. لە دەرەوەى شۆڕشگێڕان، لە دەرەوەى هەدەپە، ئەمڕۆ لە دژى ئەو بەرە فاشیستییە ئۆپۆزسیۆنێک هەیە. ئەوەش لەسەر بنەماى بەرخۆدانى گەلی کورد وهێزە شۆڕشگێڕەکان دروست بووە.

مڕۆڤ دەتوانێت ئەوەش بە ئاشکر بڵێت، گەریلاى ئازادیى کوردستان بۆ تورکیا هێزى سەرەکى و بنەڕەتیى دیموکراسییە لە تورکیا. ئەکەر بەرخۆدانى گەریلا و ئەم گەلە نەبوایە ئەوا هیچ کەس نەیدەتوانی لە بەرامبەر ئەردۆغان قسە بکات. بەڵام ئەو بەرخۆدانە ئەمڕۆ ئەو رژێمە فاشیستەى رووبەڕووی قەیرانێکى قورس کردووەتەوە و قەیرانى ئابوروی، سیاسی و دیپلۆماتیکى رووبەڕوو کردووەتەوە. ئەوەش دەرفەتى رەخساندوە کە مرۆڤ لە چوارچێوەى رێ و رێبازەکانى هەڵبژاردندا رژێمى فاسیستى ئاکەپە تێکبشکێنێت. پێویستە گەلی کورد و هێزە ئازادیخوازەکان لەوە باش تێگەیشتبێتن. ئەگەر باش کار نەکەن و دەنگى زیاتر بە دەست نەهێنن، بڕیارى ئاکەپە و مەهەپە ئەوەیە هەدەپە لەخوار بەربەستى سەدا ١٠ بهێڵنەوە و بۆ ئەوەش هەموو سیستمى دەوڵەتیان خستووەتە کار. ئەگەر بەشێوەیەکى بەهێز کار بکەن، ئەوا ئاکەپە و مەهەپە بە فرتوفێڵی سەر سندوقەکانیش ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. دەبێت دەنگى زۆر بە دەست بهێنن بۆ ئەوەى یارییەکان و فرتوفێڵەکان و ساختەکارییەکانییان پوچ بکەنەوە.   

سەرکەوتنى هەدەپە کلیلی تێکشکاندنى فاشیزمە

بۆ ئەوەش پێویستە هەموو کەسێکى کورد، وڵاتپارێز، هەمووکەسێکى دیموکراتیکخواز و ئەوەى لە دەرەوەى سیستمى سیاسیى تورکیا هێڵراوەتەوە، هەموو کولتور و بیروباوەڕەکانى تورکیا و کوردستان لەبەرامبەر دەوڵەتى فاشیست لە هەوڵ و خەباتێکی چڕوپڕدابن بۆ ئەوەى بتوانن تێکیان بشکێنن. بەرەى دیموکراسی لە دەوری هەدەپە کۆبووەتەوە و پێویستە ئەو بەرە دیموکراسییە بەهێز بکرێت. ئەگەر بەهێز کار بکەن دەتوانن سەربکەون. ئەگەر هەدەپە سەربکەوێت، ئەوا کلیلی فاشیست تێکدەشکێت. بۆ ئەوەش پێویستە هەموو کەسێکى وڵاتپارێز، ژن، گەنجانی کورد لەو چوارچێوەیەدا هەوڵەکانیان و کارەکانیان پێش بخەن. پێویستە زیندانیان و بنەماڵەکانیان لە ناو ئەو هەوڵ و کارەدا بن و لە هەر کوێ بن دەبێت ئەو شوێنە بکەنە گۆڕەپانى بەرخۆدان و بۆ ئەم پرۆسەی هەڵبژاردنە هەر رۆڵێک دەکەوێتە سەر شانیان جێبەجێى بکەن.

ئەمساڵ ساڵێکى ئاسایى نییە و دەبێت ئێمە بە هەموو توانا و هێزى خۆمانەوە بەشداری پرۆسەکە و هێڵی رێبەر ئاپۆ بکەین. دەبێت بە شێوازى پێویست و جۆراوجۆر خۆمان بەشداری ئەم قۆناغە بکەین و ئەرکەکانى ئەم قۆناغە جێبەجێ بکەین. ئەگەر ئێمە هەموو لەسەر هێڵى رێبەر ئاپۆ لەم سەردەم مێژووییەدا بەشدار بین و ئەرکەکانى سەرشانمان جێبەجێ بکەین، ئەوا داهاتوو بۆ ئێمە دەبێت.

ر.م