قەڕەیلان: ئاکەپە بە شەڕ لەسەر دەسەڵات ماوەتەوە، چارەسەریی کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی دەهێنێت -بەشی یەکەم-

قەڕەیلان ڕایگەیاند، دەسەڵاتی تورکیا لە ڕێگای هاوسەنگیەکانەوە هەوڵ دەدات لە سەر پێ بمێنێتەوە، بە هەوڵەکانی بۆ لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی دەیەوێت لە هەرێمەکە سەردەست بێت و وتی، "ئەگەر شەڕ نەکات، یان کێشەکان چارەسەر بکرێن، ناتوانێت لەسەر دەسەڵات بمێنێت."

موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤی کرد و وڵامی پرسەکانی ڕۆژنامەنووس ئارژین فەراتی دایەوە.

قەڕەیلان لە کەسایەتی عادل، گولبەهار، موهیددین، ڕۆستەم زەیداندا یادی شەهیدانی ڕۆبۆسکی، کۆمەڵکوژی مەڕاش، کۆمەڵکوژی زیندانەکانی ١٩ی کانونی دووەم و کۆمەڵکوژی تەل ڕەفعەت و تراژیدیای مەریوانی کردەوە.

قەڕەیلان ڕایگەیاند، ئەو کۆمەڵکوژی و ئەشکەنجەیەی لەسەر کورد بە ڕەوا دەبینرێت، بۆ سیاسەتێکی جێگیر لە لایەن داگیرکەرانەوە گۆڕاوە.

قەڕەیلان جەژنی نۆئێلی لە کریستانەکانی کوردستان و هەموو جیهان پیرۆز کرد و ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا.

گۆشەگیری بەشێک لە سیاسەتی قڕکردنە

قەڕەیلان ئەوەی خستەڕوو، گۆشەگیری بەشێک لە سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورکە و وتی، "لەناو ئەم سیستمەی گۆشەگیری و ئەشکەنجەیەدا، ناتوانرێت باسی ئەخلاق، دادپەروەری و مافی مرۆڤ بکرێت."

قەڕەیلان باسی ئەوەشی کرد، لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئاکەپەدا لە کوردستان یاساکانی داگیرکەری ڕاگیراون ، هیچ شتێک بە ناوی یاسا، ئەخلاق نەماوە و هەر قسەیەکی ئەردۆغان وەک یاسایەکی لێهاتووە.

قەڕەیلان مانگرتنەکانی لەدژی گۆشەگیری بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، ٦ مانگ دەست بە مانگرتن لە خواردن کرا و ٩ کەسی زۆر هێژا لەو قۆناغەدا گیانیان بەخت کرد.

قەڕەیلان ڕاشیگەیاند، وەزارەتی دادی تورک بە ناوی دەوڵەتی تورکەوە بەرامبەر ڕای گشتی وتی، "قەدەغەی سەر ئۆجالان هەڵگیراوە". بەم شێوەیە جارێکیتر بینرا کە بەڵێنەکانیان جیبەجێ ناکەن و دووڕوو و نامەردن. خاوەنی شەرەفی مرۆڤایەتی نین. بۆ تۆڵەکردنەوە لە مانگرتنەکان، لە ئیمڕالی و هەموو زیندانەکان زوڵمێکی گەورە بەڕێوەدەبەن.

ئیتر هیچ کەسێک ناتوانێت خۆی لەبەرامبەر ئەو زوڵمەی لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا بەرامبەر گەلی کورد دەکرێت، بگرێت و پێویستە لەدژی ئەو کردەوانە تێکۆشانێکی جددی بکرێت و وتی، "کاتێک گۆشەگیری و کردەوەکان لە ئیمڕالی کۆتاییهات، ئەو کاتە کردەوەکانی ڕژێمی فاشیست کۆتاییان پێدێت. لە ئێستادا سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبرێت. گرنگ ئەوەیە لەدژی ئەو سیاسەتە بەرخۆدان بەردەوام بێت و تێکۆشان گەشبکرێت.

پەیوەندیەکانی تورکیا و ڕووسیا و کاریگەریەکانی

قەڕەیلان باسی لە سیاسەتی داگیرکەر و تالانکەری دەوڵەتی تورکی لە سەر هەرێمەکە بە تایبەتی لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد.

قەڕەیلان لەبارەی سیاسەتی دەوڵەتی تورکەوە کە لەسەر دوژمنایەتی کورد هەڵچنراوە و پەیوەندیەکانی تورک و ڕووسیا وتی:

"لە سەرەتادا ئەمریکا زۆر پڕۆژەی ئامادەکرد. دواجار پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە سەرنەکەوت و تێکچوو. ئیتر باسیشی ناکەن. لە ئێستادا ڕووسیا بە هەمان رێباز هەوڵ دەدات پڕۆژەیەک دروست بکات و لە سەر ئەو بناغەیە دەجوڵێتەوە. ڕووسیا لەو چوارچێوەیەدا لە گەڵ هەرێمەکە پەیوەندیەکی بەهێزی هەیە. ئامانجی ڕووسیا نە تەنها بۆ سوریا، بۆ هەموو ناوچەکەیە."

بناغەی هەردووکیان لەدژی یەکترین

هەرێمەکە دەکوڵێت و تورکیا دەترسێت لەم دۆخەدا کورد هەنگاوێک بنێت، لە کورد دەترسێت. هەم دەیەوێت ڕێگا لە کورد بگرێت و هەم ڕێگا نەدات ببێتە خاوەن ستاتۆ و خەیاڵە عوسمانیەکانی جێبەجێ بکات. هەوڵ دەدات لە هەرێمەکە ببێتە دەوڵەتێکی زلهێز و ئیمپەریاڵ. دەوڵەتی تورک ئیدی نایەوێت لەناو سنورە فەرمیەکانیدا بمێنێتەوە. ئامانجی ڕژێمی نوێی دەوڵەتی تورک بەم شێوەیەیە. بەو هۆیەوە لە سوریا، لیبیا، میسڕ و عێراق هەندێک حسابی هەیە. کاتێک بەم شێوەیە شێکاری بۆدەکرێت، دەبینرێت ڕووسیا و تورکیا لەبارەی زۆر بابەتەوە ڕێککەوتوون. بەڵام تا ئێستا ئەردۆغان و پوتین بەیەکەوە دیالۆگیان کردووە و لە سەر ڕێبازی دانوستان رێککەوتوون. لە بەرامبەر هەرێمەکانی غوتە و شام دا ڕادەستکردنی عەفرین، لە بەرامبەر دەرکردنی چەتەکان لە حەلەب ڕادەستکردنی ئیدلب نمونەی ئەو ڕیککەوتنەیە. بەم شێوەیە مامەڵە دەکەن. دیار نییە مامەڵەکەیان تا کوێ بەردەوام دەبێت، لە بەر ئەوەی زەمینەی تورکیا و ڕووسیا لەدژی یەکترین.

تورکیا و ئاکەپە دەیانەوێت لە ریگای ئیخوان موسلمین و چەتەکانیانەوە دەسەڵاتیان لە هەرێمەکە فراوان بکەن. تورکیا لە سوریا پشت بە هێزی ئیخوان موسلمین دەبەستێت، بەڵام ڕووسیا پشت بە سیستمی دەوڵەتی سوریا دەبەستێت، ئەوەش لەدژی یەکترین.

لە لیبیاش بە هەمان شێوەیە. ڕووسیا لە لیبیا پشتگیری لە جەنەڕاڵ حەفتار دەکات. تورکیاش پشتگیری لە حکومەت و چەتەکانی ئیخوان موسلمین دەکات. بناغەیان لەدژی یەکترییە. لەبەرئەوە لە لایەن ڕووسیا و تورکیا بەیەکەوە لەسەر مێزی دیالۆگ دادەنیشن و لە لایەکی تر لە گۆڕەپانی شەڕ لەدژی یەکترین.

پوتین و ئەردۆغان لە ٨ی کانونی دووەمدا کۆدەبنەوە. لە ئیدلب شەڕ قوڕسە. شاندی تورک لە ئێستاوە دەچێتە ڕووسیا. کاری سەرەکی شاندەکە مامەڵەکردنە. سەرۆکی دەوڵەتەکان دواتر یەکتری دەبینن و ڕێککەوتنەکان کە ئامادە دەکرێن، مسۆگەر دەکەن. دەبینرێت لە نێوان تورکیا و ڕووسیادا مامەڵەیەکی فراوان هەیە. مامەڵەکە لەبارەی ئیدلبەوەیە. وەک دەبینرێت لەبارەی پرسی ئیدلب لە زۆر ڕووەوە ڕێککەوتوون. شەڕی ئێستای ئیدلبیش لەسەر ئەو بناغەیەیە.

سیاسەتی داگیرکەری سەرنەکەوت

ئەم مامەڵەیە چۆن لە سوریا هەروەها لە لیبیا و کوردستانیش دەکرێت. زیاتر لە سەر کوردستان مامەڵە دەکرێت، لەبەرئەوەی کیشەی سەرەکی تورکیا کوردستانە. ئاشکرایە تورکیا چۆن لە سەر عەفرین مامەڵەی کرد، خەریکی مامەڵەی تریشە. شاندی ڕووسیا لەم چوارچێوەیەدا سەردانی ڕووسیای کرد.بە دروستکردنی دیواری نێوان عامود و دربێسی ، دەیەوێت کارتی فشاری بەدەستبهێنێت و بۆ مامەڵەکانی بەکاربهێنێت. بەمەش نابێت بیر لەوەبکرێت، تورکیا هێرش ناکات. ستراتیژی تورکیا داگیرکردنی هەموو ڕۆژئاوای کوردستانە. لە ٩ی تشرینی یەکەمدا بەو ئامانجە هێرشی کرد، بەلام سەرنەکەوتن. سیاسەتی دەوڵەتی تورک سەرنەکەوت، تا شوێنێک چوو، بەڵام ئاستەنگی بۆ دروست بوو.

وەک عەبدولحەمید دەیەوێت سوود لە هاوسەنگیەکان وەربگرێت

ئێستا دەیەوێت دۆخەکە وەک کارتێک لە دەستی خۆیدا بهێڵیتەوە و بڵێت، 'دەتوانم هێرش بکەمە سەر ئەو دەڤەرە، تۆش لە ئیدلب تا ئەو دەڤەرە هێرش بکە، رێگا بدە بچمە لیبیا.' دەوڵەتی تورک خۆی لە لیبیایە، بەڵام ئەگەر بە ڕازیبوونی ڕووسیا نەچێت، بە شێوەیەکی جددی دژی یەکتری دەوەستنەوە. لەبەرئەوە پێویستیی دەوڵەتی تورک بە ڕێککەوتن هەیە. دیار نیە چۆن و تا چ ڕادەیەک ڕێکدەکەون. بناغەکە بەهێز نییە و لەدژی یەکترین. ڕووسیا دەیەوێت تورکیا بەرەو هێڵی خۆی بەرێت. کات دیاریدەکات تورکیا دەچێتە سەر هێڵی ڕووسیا یان نە. تورکیا ئێستا لەسەر ئەو هێڵە یاری دەکات. سیاسەتی تورک لەسەر ئەو بناغەیەیە. عەبدولحەمید چۆن کاتی خۆی هاوسەنگیەکانی نێوان فەڕەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و ڕووسیای بەکاردەهێنا، ئەردۆغانیش هەوڵ دەدات هەمان شت بکات. بێ ئەوەی لایەنەک بگرێت، دەیەوێت سوود وەرگرێت و مەرامەکانی جێبەجێ بکات. ئامانجی دەوڵەتی تورک لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و فراوانکردنی دەسەڵاتی لە هەرێمەکەیە. ئەردۆغان کە لاواز بووە دەیەوێت ئەم شتە بکات و تەمەنی دەسەڵاتەکەی درێژ بکاتەوە. چارەنووسی ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە ئیدی بەوەوە بەستراوەتەوە.  پێویستە شەڕ بکەن و لەسەر پێ بمێننەوە. ئەگەر شەڕ نەکەن، یان دەرفەتی چارەسەری بخوڵقێت، دەسەڵاتنیان لەناو دەچێت.

ڕێگا تازەکەی ئەردۆغان ڕیسکێکی زۆری هەیە و وەک قومارە. دیار نیە سەردەکەوێت یان نە. بەو هۆیەوە هەوڵی زۆر فراوان دەدات. کەسێکە زۆر وابەستەی دەسەڵاتە و بۆ دەسەڵات دەتوانێت هەموو شتێک بکات. بەو هۆیەوە بە هەموو هێزێکیەوە هەوڵ دەدات، دەیەوێت ئەنجام وەربگرێت. ئاشکرایە لەو چوارچێوەیەدا بەردەوام لە گەڵ ڕووسیا لە پەیوەندیدایە.

لە هەموو بەرەکان بەرخۆدان بەردەوامە

قەڕەیلان ئاماژەی بە بەرخۆدانی دژی داگیرکەری دا و وتی، "بەرخۆدانی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی ڕانەگیراوە. ٧٦ ڕۆژە بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت. مرۆڤ ناتوانێت بڵێت تورک سەرکەوتوو بووە. لەبەرئەوەی بەرخۆدان بەردەوامە. شەڕەکە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەردەوام دەبێت. ئێمە مافمان هەیە و تێکۆشانی ڕاست دەپارێزین، ئێمە بە تەئکیدی سەردەکەوین.

پێویستە کورد بروای بە خۆی هەبێت

قەڕەیلان وتیشی، کورد پێویستە کەموکورتیەکانیان ببینن. پێویستە بڕوامان بە خۆمان هەبێت، ئەگەر بەو شێوەیە بجوڵێینەوە سەردەکەوین. بەرخۆدانی گەلەکەمان لە عەفرین، بەرخۆدانی گەلەکەمان لە سەرێکانی، خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ ناڕوات. هیچ شتێک بێ هۆکار نییە، واتای هەموو شتێک هەیە. گەلەکەمان لەسەر بناغەی بەرخۆدان بە تەئکیدی سەردەکەون.

بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بناغەیەکی بەهێز هەیە

بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بناغەی تێکۆشانی گەلەکەمان زۆر بەهێزتر بووە، لە هەموو کاتێک بەهێزترە. بۆ هێزە سەربازەکان ئێمە دەتوانین بلێین ، هەوڵەکان و قوڵبوونەوەمان لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەبێتە بناغەیەکی بەهێز.

ئەگەر هێزەکانی پاراستنی کوردستان هەموویان – پێشمەرگە و شەڕڤان، فۆرماتی هەپەگە و گۆڕانکاری لە سەر هێڵی گەریلای نوێ لەناو خۆیاندا جێبەجێ بکەن، بە عەقلیەتی سەرلەنوێ لەدایکبوون بجولێنەوە ئەو کاتە سەردەکەوین. لەسەر ئەم بناغەیە ئەگەر خۆیان نوێ بکەنەوە و لەبەرامبەر تەکنیکی سەردەم بە ڕێبازێکی فراوانتر بجوڵێنەوە، شەڕ بکەن و تەکنیکی نوێ بەکاربهێنین بە تەئکیدی سەردەکەون. ئێمە بروامان بەوە هەیە. بەو هۆیەوە لە ساڵی نوێدا هیواکانمان بەهێزە.

ف.ق