قەیومەکەى ئاکەپە ناوەندی رۆشنبیریى جگەر خوێنى تاڵانکرد
قەیومی داگیرکەری ئاکەپە لە ناوچەى کایا پناری ئامەد پێش ئەوەى لەلایەن گەلەوە دەربکرێت و شارەوانیى ئەو ناوچەیە لە چنگ دەربهێنرێت، ناوەندی رۆشنبیریى جگەر خوێنى تاڵانکرد.
قەیومی داگیرکەری ئاکەپە لە ناوچەى کایا پناری ئامەد پێش ئەوەى لەلایەن گەلەوە دەربکرێت و شارەوانیى ئەو ناوچەیە لە چنگ دەربهێنرێت، ناوەندی رۆشنبیریى جگەر خوێنى تاڵانکرد.
قەیومە داگیرکەرەکەى ئاکەپە رۆژێک پێش هەڵبژاردنى شارەوانییەکان ناوەندی رۆشنبیریى جگەر خوێنى لە ناوچەى کایا پناری ئامەد تاڵانکرد.
ناوەندی رۆشنبیریى جگەر خوێن دەکەوێتە سنووری شارەوانیى کایا پنار. تاڵانچییەکانى ئاکەپە هێرشیان کردە سەر ناوەندەکە و بەشێکى زۆر لە کەلوپەلە تەکنییەکانى ناوەندکەیان شکاند و ئەوی تریان تاڵانکرد.
وێنەى تاڵانکاریى قەیومەکەى ئاکەپە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە و کاردانەوە و ناڕەزایەتیى زۆری لێکەوتووەتەوە.
قەیومەکانى ئاکەپە ئەوە دەزانن، کە تەنها ماوەیەکى کەمیان لە بەردەستدا ماوە بۆ تاڵانکاری، بۆیە بە خێرایى ئەوەى لە دەستیان دێت تاڵانى دەکەن. چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ گەل بە دەنگەکانى خۆی قەیومە داسەپێنراو و تاڵانچییەکانى ئاکەپە لە شارەوانییەکاندا دەربکەن و کۆتایى بە دەستبەسەرداگرتنى شارەوانییەکان لەلایەن قەیومەکانى ئاکەپەوە بهێنن.
ر.م