ده‌قی په‌یامه‌كه:
به خه‌مگینییه‌وه بیستمان كه دوایین نوێنه‌ری سازیی میرایه‌تیی باوه‌ڕیی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی میر ته‌حسین به‌گ كۆچی دوایی كردووه. كۆچی میر ته‌حسین به‌گ هه‌موو گه‌له‌كه‌مانی خه‌مگین كردووه. ئێمه بۆ كۆچی دوایی میر ته‌حسین به‌گ سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كه‌ی و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌م و ئازاره‌كانیانین.
تاكه داوای میر ته‌حسین به‌گ ئه‌وه بوو كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی ئێزدی له‌نێو یه‌كێتی و هاوبه‌شایه‌تیدا بژی. كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدیمان مه‌گه‌ر ته‌نیا به یه‌كێتی كێشه ناوخۆییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، ڕێگری له فه‌رمان و هێرشه‌كان بكات. میر ته‌حسین به‌گ-یش به‌م باوه‌ڕی و زانابوونه هه‌ڵسوكه‌وتی كرد و گرنگی به یه‌كێتی و پێكه‌وه‌یی ئێزدییه‌كان دا. هه‌ر بۆیه پێویسته نوێنه‌رانی باوه‌ڕی و سیاسیی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدیمان پابه‌ند بمێننه‌وه به‌م داوایه‌ی میر ته‌حسین به‌گ و له‌و ڕێیه‌دا بۆ یه‌كێتی و یه‌كبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی خزمه‌ت بكه‌ن و ببنه و له ئاستی یاده‌وه‌ری ئه‌ودا بن. هه‌میشه میر ته‌حسین به‌گ ویستوویه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدیمان كه هێشتا برینه‌كانی فه‌رمانی شه‌نگالی نوێن، یه‌كێتیی خۆی بونیاد بنێت، خۆی بپارێزێت و بتوانێت ڕێ له فه‌رمانی نوێ بگرێت. میر، هه‌میشه پشتگیری ئه‌وه‌ی كردووه و له‌پێناویدا هه‌وڵی داوه. بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م داوا و ئامانجه‌ی میر ته‌حسین به‌گ، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر تاكێكی ئێزدییه كه شه‌نگالی خۆسه‌ر و دیموكراتی بپارێزێت و به ئامانجی بگه‌یه‌نێت. ئێمه به‌م بۆنه‌یه جارێكی دیكه ئه‌م ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تییه‌ی ئێزدییه‌كان وه‌بیردێنینه‌وه.
به ناوی كه‌جه‌كه، جارێكی دیكه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه هاوبه‌شی خه‌می كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدین بۆ میر ته‌حسین به‌گ. سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و نوێنه‌رانی باوه‌ڕی و سیاسی‌یان ده‌كه‌ین.
s.m