كه‌ژه‌كه بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری ڕاگه‌یاند
كه‌ژه‌كه ڕایگه‌یاند، به هێزی خۆمان له ماوه‌ی ٦ مانگدا له‌سه‌رپێ ده‌بین و هه‌موو كۆنسێپته‌كان پووچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه.
كه‌ژه‌كه ڕایگه‌یاند، به هێزی خۆمان له ماوه‌ی ٦ مانگدا له‌سه‌رپێ ده‌بین و هه‌موو كۆنسێپته‌كان پووچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما ژنانی كوردستان (كه‌ژه‌كه) كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد و پڕۆسه‌ی سیاسی هه‌ڵسه‌نگاند. دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ «پڕۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریی نائاسایی»ی ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌ژه‌كه‌دا هاتووه: «ژن، گه‌لی كورد و هێزه شۆڕشگێڕه‌كان له دۆخێكی وه‌هادان كه پیلانگێڕییه‌كی نوێ ده‌سه‌پێنرێت. له‌م كاته مه‌ترسیداره‌دا، ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پلانی ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی خۆی له به‌رخۆدانی شۆڕشگێڕی و پێشه‌نگایه‌تیی تێكۆشاندا دابنێت، كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ساز كرد. ڕۆژه‌ڤی كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییمان، ڕۆژه‌ڤێكی نائاسایی بوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی و سه‌ربازی به‌به‌رفره‌وانی هه‌ڵسه‌نگێنرا و باس له‌وه كرا كه ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر پیلانگێڕی ڕێككه‌وتوون هه‌ر ئه‌و هێزانه‌ن كه ساڵی ١٩٩٨ له دژی ڕێبه‌ره‌كه‌مان پیلانگێڕییان كرد. هه‌روه‌ها ده‌ستنیشان كرا كه هه‌مان هێزه مێتینگه‌ر و ئیمپریالیسته‌كان ده‌یانه‌وێت جارێكی دیكه ڕۆڵی نه‌رێنی بگێڕن و یاری به چاره‌نووس و ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن. هاوپه‌یمانه‌تیی فاشیست كه ساڵی ١٩٩٨ له دژی ڕێبه‌ره‌كه‌مان پیلانگێڕی كرد، جارێكی دیكه به دڵ و ڕووی تاركی خۆیه‌وه له‌سه‌ر كاره. دوای سه‌د ساڵ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد بكه‌ن كه به قوربانی گه‌وره ئافرێنراون و گه‌له‌كه‌مان به‌بێ ستاتۆیی بهێڵنه‌وه، به هه‌موو هێزی خۆیان ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه.»
«تێكۆشانی ئازادی له جیهاندا ڕۆڵێكی گرینگ ده‌گێڕێت»
كه‌ژه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، «ئاستی تێكۆشانی ئازادیی ژنی كورد، به‌رخۆدانی گه‌لانی بنده‌ست و ژنان، هیوای تێكۆشان، ئافراندنی ئازادی و ژیانی به‌هێز كردووه. تێكۆشانی ئازادی كه ئێمه پێشه‌نگایه‌تی ده‌كه‌ین؛ له جیهاندا ڕۆڵێكی گرینگ ده‌گێڕێت. له‌گه‌ڵ ژنانی جیهان، به ئیراده، پێداگری و پشتیوانی كردن، ڕیزه‌كانی تێكۆشانی ئازادی به‌هێزكراون و هه‌نگاوی گرینگ نراون.»
«ئافراندنی ئینته‌رناسیۆنالیزم و كۆنفیدڕالیزمی ژن»
كه‌ژه‌كه ڕایگه‌یاند: «ده‌رفه‌ته‌كانی ئافراندنی ئینته‌رناسیۆنالیزم و كۆنفیدرالیزمی ژن زیاد ده‌بن. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا باسمان له‌وه كرد كه سه‌رده‌ستیی پیاو، هێزه ئیمپریالیست، فاشیست و مێتینگه‌ره‌كان ده‌ستكه‌وته‌كانی ژنان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كورد ئافراندوونی له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره داده‌نێت. هه‌ر بۆیه جارێكی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی چه‌په‌ڵ و خائینانه ده‌ستیان به پیلانگێڕی هاوپه‌یمانه‌تی كردووه بۆ هێرش كردن.»
«ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی ئه‌ركی قڕكردنی كوردانیان له ئه‌ستۆ گرتووه»
كۆما ژنانی كوردستان (كه‌ژه‌كه) هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی به ناوی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی قڕكردن و كوژه‌ر-ی دژ به كوردان و ژنانیان له ئه‌ستۆ گرتووه.
«فاشیزمی ئه‌ردۆغان گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه كرده‌وه‌ی نامرۆڤایه‌تی و نه‌ژادپه‌رستی كه‌متر له هیتله‌ر، مۆسۆلۆنی و فرانكۆ ناكات. ئه‌ردۆغان دوژمنێكی تایبه‌تی كورد و ژنانه. ئه‌م سیاسه‌ته نه‌ژادپه‌رستانه‌یه‌ی خۆی به ڕژاندنی خوێنی كوردان پیشان داوه. ئه‌مه‌ی وه‌ك ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی و هۆكاری هه‌بوونی خۆی ده‌بینێت. ژن، منداڵ، به‌ساڵاچوو و ته‌واوی خه‌ڵكی ئێمه‌ی كورد بوونه‌ته ئامانجی فاشیزمی ئه‌ردۆغان - باخچه‌لی. بێ ناوبڕ درێژه به هێرشه‌كانیان له‌سه‌ر ڕۆژاڤا، باشوور و باكوور ده‌ده‌ن. ئه‌م هێرشه له دژی هه‌موو ڕێكخستنه‌كانی كوردان و له به‌رانبه‌ر هه‌موو گه‌لی كورده. گرینگه كه هه‌موو پارتی و هێزه‌كانی كورد ئه‌مه ببینن و به گوێره‌ی جموجۆڵ بكه‌ن.»
«هۆشداری ده‌ده‌ینه كورده نۆكه‌ره‌كان»
كه‌ژه‌كه ڕایگه‌یاند: «ئێمه ده‌ڵێین نابێ هیچ هێزێك، پارتییه‌كی سیاسی و ڕێكخراوێكی كوردان پشتگیری له پیلانگێڕی و هێرشه‌كانی دژ به ڕێبه‌ره‌كه‌مان و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد بكات. هیچ هێزێكی كوردان نابێ به‌شداری بكات له‌م پیلانگێڕییه و نابێت خۆیان بكه‌نه هاوبه‌شی كۆمه‌ڵكوژكردنی كوردان. ئێمه هۆشداری ده‌ده‌ینه هێزه كورده نۆكه‌ره‌كان، كوژه‌ری گه‌ل، ژن و منداڵانی خۆمان. نابێ هیچ پارتییه‌ك و هێزێكی كوردان بچنه ژێر باری ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه. ده‌بێ بزانن، ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێت ئه‌مه بكه‌ن، خۆیان له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستی تووندی ئێمه ده‌بیننه‌وه. ئێمه بانگی گه‌له‌كه‌مان و ژنانیش ده‌كه‌ین، هه‌ڵوێست بنوێنن له به‌رانبه‌ر هه‌ر ڕێكخراو و پارتییه‌كی به‌شدار له‌م سیاسه‌تانه‌دا.»
«پاراستنی ڕێبه‌رایه‌تی، ده‌ستكه‌وته‌كان و ئازادیی ژن بنه‌مای تێكۆشینه»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌ژه‌كه‌دا هاتووه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بارودۆخه هه‌ڵسه‌نگێنرا و ئازادیی ڕێبه‌رایه‌تی، پاراستنی وه‌ڵات و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان وه‌ك ئه‌ركی ستراتیژیی هاوچه‌رخ ده‌ستنیشان كرا.
«بناغه‌ی تێكۆشانی ئێمه، پاراستنی ڕێبه‌رایه‌تی، ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و به‌هاكانی ئازادیی ژن ده‌بێت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌ڵێین؛ به میلیتانیی هاوڕێ بێریتان له دژی هێرشی ساڵی ١٩٩٢ی ده‌وڵه‌تی تورك و نۆكه‌ره‌كانی، به هه‌ڵوێستی هاوڕێ زیلان له دژی هێرشی ساڵی ١٩٩٦ی شام دژی ڕێبه‌ره‌كه‌مان و به ڕێبازی فیدایی به درووشمی [ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن] كه ساڵی ١٩٩٩ له دژی پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی پیشان درا، ده‌توانین ببینه وه‌ڵام بۆ ئه‌م پڕۆسه‌یه. پێشه‌نگه‌كانی ژن له‌م ڕێبازه فیداییه‌دا، ده‌بێ جارێكی دیكه به‌م ڕۆڵ و بیر و باوه‌ڕه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن.»
مانگرتن له خواردن
كه‌ژه‌كه ده‌رباره‌ی مانگرتنه‌كان ڕایگه‌یاند: «مانگرتن له خواردنی گرووپی یه‌كه‌م كه له زیندانی خارپێت ده‌ستی پێكرد، گه‌یشتووه‌ته ڕۆژی ٥٣هه‌می. چالاكیی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌یلا گیوڤه‌نیش كه‌وتووه‌ته ڕۆژی ٤٨هه‌م. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا هه‌موو شۆڕشگێڕ و وه‌ڵاتپارێزان و ئه‌و پێشه‌نگانه‌ی ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه به نوێنه‌رانی هه‌ڵوێستی فیدایی پڕۆسه‌كه دانران. ئێمه ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین كه ئه‌ركی خۆمان به‌فیدایی و هه‌ڵوێستی هاوشێوه‌ی بێریتان، زیلان، ئارین میركان و ئا‌ڤێستا خابوور جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. هه‌موو هاوڕێیانمان كه له بواره جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركن، ده‌بنه وه‌ڵام. فاشیزم، مێتینگه‌ری و پیلانه‌كانی ئیمپریالیزم له به‌رانبه‌ر تێكۆشانی ئێمه شكست دێنن.»
پڕۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریی نائاسایی
كه‌ژه‌كه ڕایگه‌یاند: «له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما و پێداگرییه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا ٦ مانگی داهاتوومان وه‌ك پڕۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریی ڕاگه‌یاند. ڕوو له سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ین. ئێمه ده‌زانین كه هه‌ر ئه‌ركێكمان سه‌ره‌ڕای هه‌لومه‌رجی سه‌خت سه‌رخستووه. به‌هۆی هێز، كاریگه‌ری و پێشكه‌وتنی ئێمه هێرشی گه‌وره ده‌كرێنه سه‌رمان.»
«٦ مانگ له‌سه‌رپێ ده‌بین»
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆما ژنانی كوردستاندا هاتووه: «بانگ له ژنان، گه‌لی خۆمان و لاوانی كورد ده‌كه‌ین كه له ده‌وری درووشمی [سوێندی ئێمه‌یه، سیسته‌می ئیمڕاڵی پارچه ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ژین] له ئاستی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریدا به‌رده‌وامی به تێكۆشان بده‌ن. له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه ده‌بێ به‌رخۆدانیش هه‌بێت. به هه‌موو هێزی خۆمانه‌وه له ٦ مانگی داهاتووماندا له‌سه‌رپێ ده‌بین و هه‌موو كۆنسێپته‌كان پارچه ده‌كه‌ین. بانگ له شۆڕشگێڕانی تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتی ده‌كه‌ین كه هێز بده‌نه ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی تێكۆشان و به‌رخۆدان. بانگ له ژنان ده‌كه‌ین كه به‌و به‌رپرسایه‌تییه‌ی كه ئه‌م تێكۆشانه به‌هاكانی ئازادیی ژن ده‌پارێزێت، خاوه‌نداره‌تی له به‌رخۆدان بكه‌ن.»
s.m