كورته‌فیلمێك ده‌رباره‌ی بەرخۆدانی ساکینە جانسز به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
كورته‌فیلمێك به ناوی «له‌نێو ١٠ ساڵدا ٣ ڕۆژ» كه باس له بەرخۆدانی ساکینە جانسز (سارا) لە زیندانی ئامەد ده‌كات، به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
كورته‌فیلمێك به ناوی «له‌نێو ١٠ ساڵدا ٣ ڕۆژ» كه باس له بەرخۆدانی ساکینە جانسز (سارا) لە زیندانی ئامەد ده‌كات، به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری كورته‌فیلمێك به‌رهه‌م دێنێت ده‌رباره‌ی بەرخۆدانی ساكینه جانسز (سارا) پێشەنگێكی پارتیی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) لە زیندانی ئامەد.
كاره‌كانی كورته‌فیلمی «له‌نێو ١٠ ساڵدا ٣ ڕۆژ» له ته‌واوبووندان و ٣٠ ئه‌كته‌ر ڕۆڵی تێدا ده‌گێڕن. ده‌رهێنه‌ر و ئەکتەرانی كورته‌فیلمه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، بۆ كورته‌فیلمه‌كه سوودیان له کتێبه‌كه‌ی ساکینە جانسز بەناوی «ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو» وه‌رگرتووه له كورته‌فیلمه‌كه‌دا ئیرادەی بەهێزی ژنی کورد لە به‌رانبه‌ر ستەمی دەوڵەتی تورک لە زینداندا. پیشان دراوه.
بڕیاره ٩ی كانوونی دووه‌م\ ١٩ی به‌فرانبار له ساڵیادی شەهیدبوونی سێ ژنه‌شۆڕشگێر ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان-دا، کورتەفیلمەكه له باشووری كوردستان نمایش بكرێت. ڕێکخراوی نوێگەر ڕایگه‌یاند، ئەو کورتەفیلمە دەنێرێتە فیستڤاڵەکانی فیلم.
s.m