پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی له سنووری سلێمانی داخست، ته‌ڤگه‌ری ئازادی ڕێكاری قانوونی گرته‌به‌ر و ڕۆژی ٦ی كانوونی یه‌كه‌م له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سكاڵای له دژی حكوومه‌تی هه‌رێم تۆمار كرد.
بە گوێرەى گوتەى حسێن کەرکووکى ئەندامى ئەو شاندەى تەڤگەرى ئازادی كه سەردانى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنه‌كانی عێراق-ی کردووه و سكاڵای تۆمار كردووه، ڕۆژى ١١ى کانوونى یەکەم کۆمسیۆن نووسراوێکی کە واژۆى مەعن هیتاوى، سەرۆکى ئەنجومەنى کۆمسیارانى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق-ى لەسەرە، ئاراستەى حکوومەتى هەرێم كردووه و دوو خاڵی له‌خۆگرتووه.
لە خاڵى یەکەمی نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: «تەڤگەرى ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان، به گوێره‌ی قانووی ژمارە ٣٦ى ساڵى ٢٠١٥ ى پارتییه‌سیاسییەکان، لە ڕۆژى ٤ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ مۆڵەتى وەرگرتووە بە ژمارە ١٣٩، بۆى هەیە لە هەموو عێراق کارى سیاسی بکات و بارەگه بکاتەوە.»
لە خاڵی دووەمیشدا هاتووه: «تەڤگەرى ئازادی دواى وەرگرتنى مۆڵەت، بۆ ئەوەى بارەگه بکاتەوە سەردانى ئێمەى کردووە، فۆڕمى ژمارە ١٢ى پڕکردووەتەوە کە تایبەتە بە کردنەوەى بارەگه، بۆیە ئێمە وەک کۆمسیۆن سەردانى شوێنى بارەگه‌کانیانمان کردووە و دەزانین بارەگه‌کانیان لە کوێن و کێ بەرپرسیەتى، لەبەرئەوە تەڤگەرى ئازادی بۆى هەیە کارى سیاسى لە هەموو عێراق بکات و بارەگه بکاتەوە.»
s.m