كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵانی گه‌نجان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، «له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیری و فاشیزم، هه‌روه‌ها ئازادكردنی كوردستان هه‌ڵده‌ستینه سه‌رپێ.»
تاكه ڕێگه به‌رخۆدانه
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «ئه‌شكه‌نجه‌ی تووند و گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ ساڵی بیسته‌م ده‌رباز ده‌كات. ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر و هێزه ئیمپریالیسته‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنی بزووتنه‌وه‌كه‌مان و له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان، ده‌یه‌وێت له كه‌سایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆدا گه‌لی كوردستان و جوگرافیاكه‌ی به‌گشتی له‌ناوببات. له دژی ئه‌م سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه به چالاكییه‌كانی «ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن» كه به پێشه‌نگایه‌تیی گه‌نجانی كوردستان سه‌ریهه‌ڵدا و جه‌سته‌كانی خۆیان كردنه پارچه‌یه‌ك له ئاگر و به‌و چالاكییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان پیلانگێڕی پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.»
«ئێستاش له دژی گۆشه‌گیری و ئه‌شكه‌نجه‌ی تووندی سه‌ر رێبه‌رایه‌تییه‌كه‌مان به پێشه‌نگایه‌تیی هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده له‌یلا گیوڤه‌ن مانگرتن له خواردن ده‌ستی پێكردووه و له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵاتیش سه‌دان هاوڵاتی مانیان له خواردن گرتووه، ئه‌م چالاكییانه ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ریان تووشی سه‌رسوڕمان كردووه و ئه‌م كولتووری به‌رخۆدانه‌ی گه‌له‌كه‌مان وه‌های كردووه كه ده‌وڵه‌تی تورك پاشه‌كشه له هه‌نگاوه‌كانی بكات. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر بۆ شكاندنی ئه‌م به‌رخۆدانه ده‌ستی به سیاسه‌ته‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ت كردووه و پێی وایه ده‌توانێت به سیناریۆكانی كۆشك سه‌ركه‌وێت. گه‌نجانی كوردستان و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان پێویسته له دژی ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی شه‌ڕ هه‌ستیار بن و ئاگری به‌رخۆدان له هه‌موو لایه‌ك گه‌ش بكه‌ن. ئه‌مڕۆ ده‌بێ مرۆڤایه‌تی سه‌رهه‌ڵبڕێت، له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیری و فاشیزم و ئازادكردنی كوردستان ته‌نیا ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌ویش به‌رخۆدان و هه‌بوونی ئێمه‌یه له مه‌یدانه‌كان.»
داگیركاریی عه‌فرین
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵانی گه‌نجاندا باس له ساڵیادی هێرشه‌داگیركارییه‌كانی سه‌ر عه‌فرین كراوه و تیایدا هاتووه: «ڕێكه‌وتی ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ ڕۆژێكی تاریكه كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و قڕكه‌ر له دژی وه‌ڵاته‌كه‌مان كوردستان و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان و ده‌ستكه‌وته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی هێرشی كرده سه‌ر عه‌فرین. له ساڵی ڕابردوودا دژی گه‌لی عه‌فرین و جوگرافیای عه‌فرین هه‌موو جۆره كۆمه‌ڵكوژی، تاڵانی و دزییه‌ك كراوه. ئه‌م هێرشانه‌ی سه‌ر گه‌له‌كه‌مان هه‌رچه‌نده «قڕكردن»یش بن، گه‌لی وه‌ڵاتپارێز و فیداكار له دژی ئه‌م قڕكردنه به‌رخۆدانی كردووه و ده‌یكات.»
«له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و قڕكه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی كوردان له‌ناوببات، بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادییمان هه‌ڵبوه‌شێنێت، له‌گه‌ڵ هێزه‌ئیمپریالیسته‌كان هاوكاری ده‌كات و ده‌یه‌وێت زیاتر هێرش بكات. ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر كه له هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كانی پێشووشیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و له به‌رانبه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌مان شكستی هێناوه، ئه‌م جاره‌ش به هه‌موو هێزی خۆی، خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی قڕكردن بكات و ئه‌م بابه‌ته وه‌ك بابه‌تی مان و نه‌مان ده‌بینێت.»
بانگه‌واز: ١٩-٢٠ی كانوونی دووه‌م\٢٩-٣٠ی به‌فرانبار به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌دا كه ساڵیادی هێرشه قڕكارییه‌كانی داگیركه‌رن بۆ سه‌ر عه‌فرین، ١٩ی كانوونی دووه‌م\٢٩ی به‌فرانبار له ئه‌ورووپا و ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار له هه‌موو كوردستان به درووشمی «له‌پێناو ئه‌وه‌ی گۆشه‌گیری بشكێنین، فاشیزم هه‌ڵوه‌شێنین و كوردستان ئازاد بكه‌ین، ڕاپه‌ڕه» داوا له گه‌نجانی كوردستان و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر و سیاسه‌ته‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ت له مه‌یدانه‌كان بن و له ده‌وری ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه‌دا ببنه قه‌ڵایه‌ك له ئاگر.»
s.m