له هه‌ولێر به به‌شداری ٩٠٠ ئه‌ندام کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
له كۆنگره‌که‌دا كه بڕیارە ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بێت و دروشمه‌كه‌ی بریتیه له "داهێنان و پێشەنگی" ٩٠٠ ئه‌ندام به‌شدارن و لەو ژمارەیەش ٠٠ ئه‌ندامیان ژنن.
چوار پرۆسەی هەڵبژاردن له كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتوو ئه‌نجامده‌درێت كه ئه‌وانیش پرۆسەی هەڵبژاردنی كەسێك بۆ ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، كە هه‌ریه‌كه له سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین و ئەبوبەكر عەلی، خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردووه، هەروەها پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی سەركردایەتی كە ٤٣ ئەندامن هەڵدەبژێردرێن، ئەوەش لە کاتێکدایە خولی پێشوو ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی ٣٥ ئەندام بوو، پێشتریش له كۆنفرانسی شارەکانی ئەحیزبەدا ١٦ كەسیان هەڵبژێردراون بۆ بەرپرسی مەڵبەندەكانی یەكگرتوو و لەكۆنگرە تەنیا متمانەیان پێ دەدرێت ئه‌ویش بەدەست بەرز كردنەوە و ٢٧ ئەندامەکەی دیکەش له‌ناو كۆنگره هەڵده‌بژێردرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌ستەش ٨٠ كەس فۆرمی پاڵێوراویان پڕكردۆتەوە بۆ بوون بە ئەندامی سەركردایەتی.
بە گوێرەی زانیارییەکان پرۆسەی دەنگدان له‌ناو كۆگره ئه‌نجامده‌درێت و پێنج ئەندامیش بۆ دەستەی باڵای بەدواداچوون هەڵدەبژێردرێن و پرۆسەی هەڵبژاردنەكانیش بە چاودێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بەپێی یاساش پێویستە نوێنەری ئەو دوولایەنە ئامادەبن و چاودێربن بەسەر پرۆسەكاندا.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ساڵی ١٩٩٤ وه‌ك حزب، لە هەرێمی کوردستان خۆی ڕاگه‌یاند و تاوه‌كو ئێستا حه‌وت كۆنگره‌ی به‌ستووه و له زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمدا بەشداربووە و له مێژووی حوكمڕانی هه‌رێمیشدا به‌شداری زۆربه‌ی كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
ف.ق