كۆپتەرەكانی توركیای داگیرکەر گوندەكانی دەڤەری برادۆست بۆردومان دەكەن
شەوی رابردوو كاتژمێر ٦:٠٠ تا ٨:٣٠ سوپای داگیركەری توركیا لە رێگەی دوو ھەلیكۆپتەرەوە چەندین شوێنى لە ناوچەی برادۆست لە باشووری كوردستانی بۆردومان كرد .
شەوی رابردوو كاتژمێر ٦:٠٠ تا ٨:٣٠ سوپای داگیركەری توركیا لە رێگەی دوو ھەلیكۆپتەرەوە چەندین شوێنى لە ناوچەی برادۆست لە باشووری كوردستانی بۆردومان كرد .
هلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرگەری توركیا گەرووی سیران، كەندە كەری و دەراو-یان بۆردومان كرد و زیانیان بە ژینگە و سروشتی ناوچەكە گەیاند.
شاھین عوزێر دانیشتووی گوندی خەلیفان بە ئاژانسی ھەوالی فورات (ANF)ی راگەیاند: "بەداخەوە دوێنی شەو بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر سوپای توركیا چەندین شوێنی لە نزیك گوندەكەی ئێمە بۆردومان كرد. بەهۆی سوڕانەوە و بۆدرومانی فڕۆکە و کۆپتەرەکانى تورکیاوە ناتوانین رۆژانە ئیش كارەكانمان بكەین و مەڕ و ماڵاتەکانیشمان بلەوەڕێنین".
ئەو ھاووڵاتییە ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی بۆردومانەکانى تورکیاوە ناتوانن بە ئارامی لە ئاوایەكانیان دابنیشن و كارەكانیان ئەنجام بدەن، یان لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە.
سوپای توركیای داگیركەر جگە لە دروستکردنى زیاتر لە ٢٠ بنکەى سەربازی لە خاکى باشووردا، ماوەی زیاتر لە ساڵێكیشە لە سنووری سیدەکان و برادۆستەوە دەستدرێژیى کردووەتە سەر خاکى باشووری کوردستان و ناوچەیەکى فراوانى لە خاکى باشوور داگیرکردووە.
ر.م