لایەنە سیاسییەکانى کەرکووک ئیدانەی هێرشەكه‌ی سەر مەخموور و شەنگال ده‌كه‌ن
لایەنە سیاسییەکانى کەرکووک هێرشەكه‌ی ڕژێمی تورکیا بۆ سەر شه‌نگال و قەزای مەخموور شەرمەزار دەکەن.
لایەنە سیاسییەکانى کەرکووک هێرشەكه‌ی ڕژێمی تورکیا بۆ سەر شه‌نگال و قەزای مەخموور شەرمەزار دەکەن.
لایەنە سیاسییەکانى کەرکووک ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن له به‌رانبه‌ر هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر شه‌نگال و وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خموور.
محەمەد نەسرەدین سکرتێری مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە کەرکووک بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند: «بەتووندی ئیدانەی ئەو هێرشەی سەر شەنگال و مەخموور ده‌كه‌ین. دەبوایه حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێش حكوومه‌تی عێراق ئیدانەی ئه‌و هێرشه‌ی کردبوایه.»
ناوبراو ڕاشیگەیاند، «حکوومەتی تورکیا بەم هێرشە دژایەتی خۆی بۆ کورد و دۆزه ڕه‌واكه‌ی دووپات كرده‌وه. نۆكه‌رایه‌تی كردن بۆ تورکیا دوای ئەم هێرشانە دەچێتە خانەی خیانەتی نیشتیمانی و نەتەوه‌ییەوە. پێویستە گشت لایەنەکان لە سەر ئەم رەفتارانە هه‌ڵوێستی جدیان هەبێت، ناكرێت هێرش کردنە سەر شه‌نگال و مەخموور بکرێتە قوربانی بەرژەوەندیی حزبی یان قوربانی ئەو پەیوەندییە گوماناوییانه‌ی کە لەگەڵ تورکیا هەیانە. پێویستە لایەنە سیاسییەکان فشار بخه‌نه سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان تا لایەنی کەم هه‌ڵوێستی ڕوونی هەبێت و ئیدانەی ئەم هێرشانە بکات.»
شێخ سدیق بەرپرسی حزبی شیوعی کوردستان لە کەرکووک بە ANFی گوت، هەردوو ده‌وڵه‌تی ئێران و تورکیا لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بوونە لە بەزاندنی سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕێگه‌ی تۆپباران کردنی بە فرۆکەی جەنگی. ڕاشیگه‌یاند، تەنها ئیدانە کردنی ئەو هێرشە لە لایەن حکوومەتی بەغداد بەس نییە، بەڵکو پێویستە حکوومەتی عێراق بە په‌یوه‌ندییه‌كانیدا بچێتەوە له‌گه‌ڵ هەردوو وه‌ڵاتی ئێران و تورکیا، چونکە هیچ یاسایەکی نێوده‌وڵه‌تی ڕێگه نادات هیچ وه‌ڵاتێك سەروەری وه‌ڵاتێكی دیکە ببەزێنێت و بە فڕۆكه و تۆپ هێرشیان بكاته‌سه‌ر و ئۆپه‌راسیۆن ئەنجام بدات لە نێو خاکی وه‌ڵاتانی دیکەدا.
هاوكات ئارام کەرکووکی ئەندامی دەستەی بەرێوبەری بەرەی دیموکراتی گه‌ل لە کەرکووک بەتووندی ئیدانەی ئەو هێرشەی سەر شەنگال و مەخمووری كرد و ڕایگه‌یاند، چه‌ندین جار پێشێلكاری هاوشێوه لە ڕووی مافەکانی مرۆڤ و بەزاندنی سەروەری وه‌ڵاتانی دراوسێ كراوه.
گوتیشی، حکوومەتەکەی ئه‌ردۆغان هیچ پێوەرێكی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی بەبنەما ناگرێت، هەوڵ دەدات هەموو باشووری کوردستان بخاته ژێر رکێفی خۆیەوە، هه‌روه‌ها هه‌وڵێكی زۆری داوە دەست لە كاروباری کەرکووک وه‌ربدات. ئەو هێرشانەی مەخموور و شه‌نگال تەواوکەری ئەم پلانانەی ئه‌ردۆغانه بۆ تەسفیەکردنی گه‌لی کورد. كه‌ركووكی ڕه‌خنه‌ی له حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرت کە تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكیان نەبووە.
s.m