لایەنە سیاسییەکانی كهركووك دهربارهی دۆخی شارهكه كۆبوونهوه
لایەنە سیاسییەکانی شاری کەرکووکی باشووری كوردستان كۆبوونهوه و دهربارهی کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگه و دانانی پارێزگارێکی نوێ گفتوگۆیان كرد.
لایەنە سیاسییەکانی شاری کەرکووکی باشووری كوردستان كۆبوونهوه و دهربارهی کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگه و دانانی پارێزگارێکی نوێ گفتوگۆیان كرد.
ئەمڕۆ بەرپرسی لایەنە سیاسییە کوردییەکانی کەرکووک بەبێ ئامادەبوونی پارتیی دیموکراتیی کوردستان (پەدەکە) لە بینای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یهنهكه) لە پارێزگهی کەرکووک کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ئەمنی شارەکە كرا.
لە دوای کۆبوونەوەکە، كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامهوانی ساز كرا و شوان محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند، لایەنە سیاسییەکان لەسەر ٤ خاڵ ڕێككهوتوون كه بریتین له:
یەکەم: هەوڵدانی بەردەوامی حیزبە کوردستانییهکان بۆ کاراکردنەوە و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگه، چونکە ئێمە پێمان وایە کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگه و دانانی پارێزگارێکی نوێ زۆربەی کێشەکانی کەرکووک چارەسەر دەکات.
دووەم: کۆبوونەوهی لایەنە کوردییەکان بەردەوام بێت بۆ پاراستنی یهكڕیزیی نێو ماڵی کورد لە کەرکووک.
سێیهم: دهربارهی دۆخی ئەمنی جەخت لە پاراستنی دەستوور و یاسا دەکەینەوه، داوا دەکەین دهسهڵاتێكی مەدەنی بۆ کەرکووک بگهرێتهوه.
چوارەم: داوا لە ئهندامهکوردەکانی نێو پەرلەمانی عێراق دەکەین کە چاوکراوەتر بن و بە دەنگ کێشەکانی ناوچە دابراوەکانهوه بێن.
هاوكات ڕەوەند مەلا مەحموود جێگری بەرپرسی یەکەمی مەڵبەندی کەرکووکی یهنهكه ڕایگهیاند، ئەگەر پێشێلكاری بهرانبهر گەلەکەمان بکرێت، هەموو هەڵبژاردەیەک لە بەردەممان کراوەیە لە خۆپیشاندان، مانگرتن و سكاڵا تۆماركردن. ناوبراو گوتیشی، ئەم ئیدارەیەی ئێستا لە کەرکووک هەیە ئیدارەیەکی ئیفلیجە و نەیتوانیوە خزمەت بە پێکهاتەکانی شارەکە بکات.
ئهسکەندەر سەلیم بەرپرسی پهیوهندییهكانی تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان لە کەرکووک به ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی گوت: «پێمان باشە ئەم کۆبوونەوانە بەردەوام بن، چونکە کەرکووک لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر تووشی قەیرانێک بووە لە لایەنی سەربازی، كۆمهڵایهتی و سیاسییهوه. بۆیە لە کەرکووک یهكڕیزیی لایەنەکان زۆر گرنگە، بە تایبەتی کاراکردنهوهی ئەنجومەنی پارێزگه، چونکە زۆربەی کێشەکانی کەرکووک دهگهڕێتهوه بۆ کۆنەبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگه، ئەمەش بۆ کورد بۆشاییەکی دروست كردووه.
ئهو بهرپرسهی تهڤگهری ئازادی ڕاشیگهیاند، پێویستە ئێمە وەکو لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک فشار بخەینە سەر پهدهكه بۆ ئهوهی یهكڕیزی لە کەرکووک بپارێزن تا چارەسەرێک بۆ کێشەکانی کەرکووک دەدۆزرێتەوە.
s.m