لایەنەکانى کەرکووک: دەبێت لە کەرکووک دەسەڵاتى سەربازی نەمێنێت و تورکیاش ڕیز لەسەرەوەریی عێراق بگرێت

لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک ئیدانی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر مەخموور و شەنگال کرد. داواشیانکرد دەستوەردانەکانی تورکیا لە کەرکووک پیێشلکارییە و دەبێت تورکیای ڕێز لەسەر سەروریی خاکی عێراق بگرێت.

ئەمڕۆ  بەرپرسی پەیوندییەکانی  لایەنە سیاسییە کوردییەکانی کەرکووک بەبێ ئامادەبوونی پارتی دێموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە کۆمیتەی حزبی شیوعی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک کۆ بوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ئەمنی، کێشەی کشتوكاڵی جوتیارانی شارەکە کرا. هەروەها دەستێوەردانی باڵیۆزی تورکیا لە کەرکووک ئیدانەکرا.

 

لە دوای کۆ بوونەوەکە لەسەر ناوی لایەنە سیاسییەکان بەختیار محەمەد بەرپرسی پەیوندییە سیاسییەکانی حزبی شیوعی و بە ئامادەبوونی بەرپرسانى لایەنە سیاسییەکانى تری کورد لە کەرکوک کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیى ئەنجامدا و رایگەیاند، لایەنە سیاسییەکان لەسەر ٥ خاڵ ڕیککەوتن، کە پێکدەێت لەم خاڵانەى خوارەوە.

یەکەم: بڕیاردا بە زووترین کات لەسەر ئاستی بەرپرسی یەکەمی حزبە کوردستانییەکانی شاری کەرکووک کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت بۆ بڕیاردان لەسەر بارودۆخی ئەمنیی کەرکووک.

دووم: ئیدانەی قەدەغەکردنی هەڵکردنی ئاڵای باشووری کوردستان کرا لە کەرکووک، لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەکەین.

سییەم: پشتگیری بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق دەکەین بۆ کار کردن بە ماددەی (١٤٠)ی دەستووری عێراق بۆ یکلایکردنەوە کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکووک.

چوارەم: دوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کۆتایی بە دەسەڵاتی سەربازی بهێنیت لە کەرکووک.

پێنجەم: ئیدانەی ‌هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر دەکەین بۆ سەر هەر یەک لە کەمپی مەخموور و قەزای شەنگال پیانوایە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق و باشووری کوردستانە.

لە وەڵامی پرسیاری ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دەربارەی دەستێوردانی فاتح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عیراق لە کاروباری ئیداریی کەرکووک، بەختیار محەمەد بەرپرسی پەیوندییە سیاسییەکانی حزبی شیوعی وتی: بە هەموو شێوەیەک دەستێوەردانی دەوڵەتی تورکیا لە کەرکووک ئیدانە دەکەین و پێمانوایە دەبێت تورکیا ڕێز لە دەوڵەتانی دراوسێ و ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرێت بە تایبەتی شاری کەرکووک، چونکە شارێکی فرە ڕەنگە و شاری پێکەوە ژیانە.

هەروەها کۆمەڵ سەرمەند هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان لە کەرکوک وتی: لە کۆبوونەوەکدا داوامان کرد بە جدی ڕاوەستە لەسەر سیاسەتی بە عەرەبکردن و تەتریکردنی شاری کەرکووک ڕاوەستە بکرێت، لایەنە سیاسییەکانیش ئەو خاڵەیان بە گرنگ زانی و بڕیارماندا بە هەموو شیوەیەک پێش لەو سیاسەتانە بگرین.

ر.م