ڕێكخستنه‌كانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) له ئێلح، به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان خۆپیشاندانێكیان ساز كرد.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له ئێلح بێریڤان هێلین ئشك، هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په له ئێلح شوكرو تاپكان، كاندیدانی هه‌ده‌په بۆ هاوشاره‌داری ئێلح سه‌بری ئۆزده‌میر و سۆنگول كۆركماز و ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتییه‌كه بۆ خۆپیشاندانه‌كه له شه‌قامی گوڵستان كۆبوونه‌وه.
ئاپۆڕای خۆپیشانده‌ران به درووشمی «بژی به‌رخۆدانی ئیمڕاڵی» ویستیان هه‌تا به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په له چواڕیانی ئێلح ڕێپێوان بكه‌ن، به‌ڵام پۆلیس ڕێگری له خۆپیشانده‌ران كرد.
هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستنیشانیان كرد كه ڕێ به ڕێپێوانه‌كه ناده‌ن، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران گوێیان به قسه‌ی پۆلیس نه‌دا و به‌رده‌وام بوون له خۆپیشاندان. دواتر پۆلیس هێرشی كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و كاندیدی هه‌ده‌په بۆ هاوشاره‌داری ئێلح سه‌بری ئۆزده‌میر-یان ده‌ستگیر كرد. دوای هێرشی پۆلیسی توركی داگیركه‌ر، خۆپیشانده‌ران خۆیان گه‌یانده بینای هه‌ده‌په.
s.m