له‌ سلۆپی باوك و كوڕێك زیندانی كران

له‌ ناوچه‌ی سلۆپیی شرناخ باوك و كوڕێك كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ ده‌ستگیركرابوون، زیندانی كران.

له‌ گه‌ڕه‌كیی جوودیی ناوچه‌ی سلۆپیی شرناخ، دوێنێ نه‌جمه‌دین ئۆرمانلی و عێزه‌دین ئۆرمانلیی كوڕی ده‌ستگیر كران. پاش ئه‌وه‌ی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی تورك ئیفاده‌یان دا، به‌ داوای زیندانی كردن ڕه‌وانه‌ی دادگه‌ كران.

دادگه‌ بڕیاری زیندانی كردنی بۆ هه‌ردوو ده‌ستگیركراوه‌كه‌ ده‌ركرد و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی شرناخی كردن.

s.m