له شرنا‌خ ٣ زیندانی ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور كرد
له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی شرنا‌خ ٣ زیندانیی دیكه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن كرد.
له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی شرنا‌خ ٣ زیندانیی دیكه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن كرد.
مانگرتن له خواردن-ی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌یلا گیوڤه‌ن دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌رده‌وامه و ڕۆژ به ڕۆژ مانگرتنه‌كه له زیندانه‌كان به‌رفره‌وانتر ده‌بێت.
له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی شرنا‌خ ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه له زیندانییان هاكان كووتلووك، عه‌گید بیلیك و عوسمان به‌یتوور له‌پێناو كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت له خواردن كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له زۆر به‌ندیخانه‌دا كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورك سزای دیسپلینیان به‌سه‌ر ئه‌و زیندانییانه‌دا سه‌پاندووه كه ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه.
s.m