له هه‌ولێر مانگرتن دژی گۆشەگیری بەردەوامه
ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر ٣٣هه‌مین گرووپ نۆبه‌تی مانگرتن له خواردنی وه‌رگرت که مانگرتنه‌كه ماوه‌ی ٦٥ رۆژه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر ٣٣هه‌مین گرووپ نۆبه‌تی مانگرتن له خواردنی وه‌رگرت که مانگرتنه‌كه ماوه‌ی ٦٥ رۆژه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی پێكردووه.
٦٥ ڕۆژه له نوێنه‌رایه‌تیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌ولێر، چالاكیی مانگرتنی نۆبه‌تدار له خواردن دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌مڕۆش گرووپی ٣٣هه‌مین نۆبه‌تی مانگرتنه‌كه‌ی وه‌رگرت.
هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په ناسر یاگز ماوەی ٦٥ ڕۆژە به‌شێوه‌ی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت له نوێنه‌رایه‌تییه‌كه مانی له خواردن گرتووه. هه‌رچه‌نده باری تەندروستیی ناوبراو تێكچووه، بەڵام به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه به‌رده‌وامه له مانگرتنه‌که‌ی.
ڕۆژانه چه‌ندین چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل، که‌سایه‌تی و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌کان سه‌ردانی مانگرتوان ده‌كه‌ن و پشتیوانیی خۆیان بۆ داواكارییه‌كانیان ده‌رده‌بڕن.
s.m