له وان به‌بێ به‌ڵگه سزای ١٠٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ٣ گه‌نجدا سه‌پێنرا
له شاری وانی باكووری كوردستان دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك به‌بێ به‌ڵگه سزای ١٠٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ٣ گه‌نجدا سه‌پاند.
له شاری وانی باكووری كوردستان دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك به‌بێ به‌ڵگه سزای ١٠٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ٣ گه‌نجدا سه‌پاند.
هه‌ریه‌كه له عیرفان سابای، مه‌رڤان ئۆرهان و عه‌بدوڵا ئۆزكان له چواره‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی وان به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» دادگه‌یی كران. ده‌سته‌ی دادگه سزای ١٠٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌و ٣ گه‌نجه‌دا سه‌پاند.
نائیم چالش پارێزه‌ری دۆسیه‌ی ئه‌و گه‌نجانه ڕایگه‌یاند، «ده‌سته‌ی دادگه به‌بێ به‌ڵگه‌ی به‌رچاو ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای قسه‌ی پۆلیس سزاكه‌ی بڕیوه‌ته‌وه. ئێمه ئه‌وه به‌ناڕه‌وا ده‌زانین.» ناوبراو ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له دادگه‌ی پێداچوونه‌وه تانه له بڕیاره‌كه ده‌ده‌ن.
s.m