له ٣٠ شوێنی پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا
پارێزگاری جۆله‌مێرگ ٣٠ شوێنی وه‌ك «ناوچه‌ی ئاسایشی تایبه‌ت» ده‌ستنیشان كرد و هاتووچۆی تیایاندا قه‌ده‌غه كرد.
پارێزگاری جۆله‌مێرگ ٣٠ شوێنی وه‌ك «ناوچه‌ی ئاسایشی تایبه‌ت» ده‌ستنیشان كرد و هاتووچۆی تیایاندا قه‌ده‌غه كرد.
به بڕیاری پارێزگار (والی)ی ده‌وڵه‌تی تورك له جۆله‌مێرگ ٣٠ شوێنی نێو شاری جۆله‌مێرگ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری وه‌ك «ناوچه‌ی ئاسایشی تایبه‌ت» ده‌ستنیشان كراون و بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ هاتووچۆ له‌و شوێنانه قه‌ده‌غه‌یه.
پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ ڕایگه‌یاند، «٣٠ شوێنی سنووری ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر، شه‌مزینان، چه‌لێ و نێو شاری جۆله‌مێرگ له ١٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩\٢٩ی به‌فرانبار تا ٢ی شوباتی ٢٠١٩\١٣ی ڕێبه‌ندان وه‌ك [ناوچه‌ی ئاسایشی تایبه‌ت] ده‌ستنیشان كراون، هاتووچۆ له‌و شوێنانه قه‌ده‌غه‌یه.»
s.m