له چه‌ندین شوێنی شرنا‌خ هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا
به بڕیاری ده‌وڵه‌تی تورك له چه‌ندین شوێنی سه‌ر به پارێزگه‌ی شرنا‌خ له باكووری كوردستان هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا.
به بڕیاری ده‌وڵه‌تی تورك له چه‌ندین شوێنی سه‌ر به پارێزگه‌ی شرنا‌خ له باكووری كوردستان هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا.
پارێزگه‌ی شرنا‌خ چه‌ندین شوێنی ده‌وروبه‌ری شاری شرناخی به «ناوچه‌ی ئاسایشی تایبه‌ت» ڕاگه‌یاند و هاتووچۆی هاوڵاتییانی سیڤیلی له‌و ناوچانه قه‌ده‌غه كرد.
تا ئێستا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند هاتووچۆ له‌و شوێنانه قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی پارێزگه‌ی شرنا‌خ بڕیاره‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییه.
s.m