له کەرکووک ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مه‌خموور و شه‌نگال كرا
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان لە هەرێمی کەرکووک به‌تووندی ئیدانه‌ی هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیای كرد بۆ سه‌ر مه‌خموور و شه‌نگال.
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان لە هەرێمی کەرکووک به‌تووندی ئیدانه‌ی هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیای كرد بۆ سه‌ر مه‌خموور و شه‌نگال.
پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودییان كرد له قه‌زای مه‌خمووری باشووری كوردستان و به‌هۆیه‌وه ٤ ژن شه‌هید بوون، ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان لە هەرێمی کەرکووک لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا و به‌تووندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد.
له لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌نرا:
«ئێمە وەک ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان لە هەرێمی کەرکووک، هه‌روه‌ها هەردوو رێکخراوی کۆمەڵه‌ی گەنجانی وه‌ڵاتپارێز و رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، به‌تووندی ئیدانه‌ی ئەم هێرشه ده‌كه‌ین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵه‌ی شەهیدە سەربەرزەکان دەکەین. بە هیوای چاکبوونەوەی ئەو بریندارانەین کە لەم هێرشە درندانەیەدا زیانیان پێگه‌یشتووه. هێرشی دەولەتی دەگیرکەری تورک تەنها لە چواچێوەی چەند هێرشێکدا نییە بە فڕۆكه، به‌ڵكوو هێرشێکی بەرفره‌وانە بۆ داگیرکردنی هەموو خاکی باشوور و رۆژئاوای کوردستان. ئێستا شێوازێکی دیکەی داگیرکاری و قرکردنی كولتووری لە کەرکووک لە لایەن تورکیاوە به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئێمە وەک ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان لە هەرێمی کەرکووک ئەم هێرشە شەرمەزار دەکەین و داواکارین لە ده‌وڵه‌تی عێراق و پەرلەمانی عێراق کە ئەم هێرشانە ئیدانە بکه‌ن و سەروەری خاکی عێراق بپارێزن. داواکارین لە هەموو لایەنە سیاسییەکان، هەموو رێکخراوە مه‌ده‌نییه‌كان و ئازادیخوازان كه له چوارچێوەی پرۆژەیەکی نەتەوەییدا، دژی ئەو هێرشانەی تورکیا بۆ سەر باشوور و رۆژئاوای کوردستان بوەستنه‌وه.»
s.m