له‌یلا گیوڤه‌ن نه‌یتوانی پارێزه‌رانی ببینێت
پارێزه‌ری له‌یلا گیوڤه‌ن ئه‌مڕۆ چوو بۆ زیندانی ئامه‌د به‌مه‌به‌ستی بینینی گیوڤه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی خراپی باری ته‌ندرووستیی له‌یلا گیوڤه‌ن، نه‌یتوانی دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات.
پارێزه‌ری له‌یلا گیوڤه‌ن ئه‌مڕۆ چوو بۆ زیندانی ئامه‌د به‌مه‌به‌ستی بینینی گیوڤه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی خراپی باری ته‌ندرووستیی له‌یلا گیوڤه‌ن، نه‌یتوانی دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات.
پارێزه‌رانی له‌یلا گیوڤه‌ن كه ماوه‌ی ٦٧ ڕۆژه بۆ كۆتایی هێنانی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له زیندان ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كردووه، به‌مه‌به‌ستی بینینی گیوڤه‌ن دوێنێ سه‌ردانی زیندانی پیتی «ئه»ی ئامه‌دیان كرد، به‌ڵام به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندرووستییه‌وه له‌یلا گیوڤه‌ن نه‌یتوانی چاوی پێیان بكه‌وێت.
هه‌روه‌ها به‌یانیی ئه‌مڕۆ سه‌ردار چه‌له‌بی پارێزه‌ری گیوڤه‌ن بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ناوبراو چوو بۆ زیندانه‌كه، به‌ڵام له‌یلا گیوڤه‌ن به‌هۆی خراپی باری ته‌ندرووستییه‌وه نه‌یتوانی چاوی پێی بكه‌وێت.
s.m